• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 242
  • یەكشەممه 17/6/1392
  • رۆژژمێر :

 ته‌كنيكێكي تازه‌ بۆ چاره‌سه‌ري شێرپه‌نجه‌

  

 

پزيشكه‌كان به‌كتريايه‌كيان تاقيكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ي خانه‌ شێرپه‌نجه‌ييه‌كان بكوژن و وه‌ره‌م چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

له‌ توێژينه‌وه‌يه‌كدا زاناكان بۆماوه‌ي (جين) به‌كتريايه‌كيان گۆڕي و ده‌توانن به‌كاري بهێنن بۆئه‌وه‌ي وه‌ره‌م نه‌هێڵێت و وا له‌ خانه‌كاني وه‌ره‌مه‌كه‌ بكات زياتر بكه‌ونه‌ ژێر كاريگه‌ري ده‌رماني شێرپه‌نه‌جه‌.

ئه‌و به‌كتريايه‌ ناوي كلۆستريديۆمه‌ و قه‌باره‌ي زۆر گه‌وره‌يه‌، ئه‌و به‌كتريايه‌ ده‌كرێته‌ ناو جه‌سته‌ي نه‌خۆشه‌وه‌ و دواتر ده‌چێته‌ ناو خانه‌ شێرپه‌نجه‌ييه‌كان، ئينزيمێك ده‌رده‌دات كه‌ گومان ده‌خاته‌ سه‌ر خانه‌ وه‌ره‌مييه‌كان و چاره‌سه‌ري پزيشكي سه‌ركه‌وتووتر ده‌كه‌ن، له‌دواي به‌كارهێناني ئه‌و به‌كتريايه‌ وه‌ره‌م نامێنێت و نه‌خۆشه‌كه‌ زووتر و باشتر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

له‌ توێژينه‌وه‌يه‌كدا زاناكان بۆماوه‌ي (جين) به‌كتريايه‌كيان گۆڕي و ده‌توانن به‌كاري بهێنن بۆئه‌وه‌ي وه‌ره‌م نه‌هێڵێت و وا له‌ خانه‌كاني وه‌ره‌مه‌كه‌ بكات زياتر بكه‌ونه‌ ژێر كاريگه‌ري ده‌رماني شێرپه‌نه‌جه‌.

كۆمپانيايه‌كي به‌ريتاني ئه‌و توێژينه‌وه‌يه‌ ده‌خاته‌ بواري جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و پێده‌چێت له‌ 5 ساڵي داهاتوودا ئه‌و ته‌كنيكه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ تاقيبكرێته‌وه‌ و به‌كاربێت بۆ چاره‌سه‌ري ئه‌و كه‌سانه‌ي به‌هۆي شێرپه‌نجه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

ته‌ندروستي

SNN