• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 213
  • یەكشەممه 17/6/1392
  • رۆژژمێر :

ديداري برووجێردي لەگەڵ سەرۆک کۆماري لوبنان

سەرۆکي کۆميسيۆني ئاسايشي نيشتماني و سياسەتي دەرەوەيي مەجليسي شۆراي ئيسلامي و سەرۆک کۆماري لوبنان ڕووداوەکاني ناوچە بە تايبەت قەيراني سووريايان لێک دايەوە.

بەگوێرەي ڕاپۆرتي ئيرنا " عەلائەدين برووجێردي" و "ميشل سلێمان" ئەمڕۆ سێ شەممە  لە ديدار لەگەڵ يەکتر  لە بەيرووت، دوايين ڕووداوەکاني ناوچە و پرسەکاني هاوپێوەند  بە قەيراني سووريا و ئەگەري پەلاماري سەربازي  ئەمريکا بۆ سەر ئەو وڵاتەيان لێک دايەوە.

برووجێردي و ميشل سلێمان هەروەها لەسە پەرەي پێوەندي دوولايەنەي نێوان کۆماري ئيسلاميي ئێران ولوبنان پێداگرييان کرد .

سەرۆکي کۆميسيۆني ئاسايشي نيشتماني و سياسەتي دەرەوەيي مەجليسي شۆراي ئيسلاميي ئێران دوێنێ و ئەمڕۆ لەگەڵ کاربەدەستاني  جۆربەجۆري لوبنان لەوان لەگەڵ سەيد حەسەن نەسروڵڵا سکرتێري گشتيي حيزبوڵڵاي لوبنان، نەجيب ميقاتي سەرۆک وەزيران و نەبيە بڕي سەرۆکي پەرلەماني لوبنان ديدار و وتووێژي کرد .