هێماي ڕياکاران
ڕياکاران له کاتي ته‌نيايي‌دا بۆ باس و بابه‌تي تاعه‌ت و عيباده‌ت و به جێ‌هێناني ته‌کليفي ئيلاهي، زۆر ته‌مه‌ڵ و که‌مته‌رخه‌من
وه‌ک ده‌زانين ڕيا سووچ و تاواني زۆر گه‌وره‌يه و ژياني ڕياکارانه لا ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا به‌رده‌وام وه‌ک ژيانێکي نه‌فره‌ت‌لێ‌کراو باسي لێ کراوه. مرۆڤي خاوه‌ن ئيمان و يه‌قين هه‌م هه‌وڵ ئه‌دات بۆ خۆي له ژياني رياکارانه دوور بێت و هه‌م وشيار و ئاگاداره که له لايه‌ن ئينساني ڕياکار و مونافيقه‌وه فێڵي لێ نه‌کرێت. جا بۆ ئه‌وه‌ي ئێمه بتوانين که‌ساني ڕياکار بناسين و کڵاوي فێڵ و درۆي ئه‌وان نه‌چێته سه‌رمان، پێويسته هێما و نيشانه‌ي هه‌ڵس‌وکه‌وتي ڕياکارانه بناسين.
به پێي گێڕانه‌وه‌کاني زانياراني دين و ئايين، ڕياکاران له کاتي ته‌نيايي‌دا بۆ باس و بابه‌تي تاعه‌ت و عيباده‌ت و به جێ‌هێناني ته‌کليفي ئيلاهي، زۆر ته‌مه‌ڵ و که‌مته‌رخه‌من به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵک‌دا خۆيان به شێوه‌يه‌ک ده‌نوێنن وه‌ک بڵێي وره و هێز و مه‌يلي زۆريان بۆ تاعه‌ت و عيباده‌ت هه‌يه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي زۆر له لاي ئه‌و گرنگه که خه‌ڵک بيبينێت و له‌ناو هه‌موو کۆڕ و مه‌جليسێک‌دا باسي چاکه و تاعه‌ت و ئيمان‌داري ئه‌و بکه‌ن.
ڕياکاران له کاتي ته‌نيايي‌دا بۆ باس و بابه‌تي تاعه‌ت و عيباده‌ت و به جێ‌هێناني ته‌کليفي ئيلاهي، زۆر ته‌مه‌ڵ و که‌مته‌رخه‌من وه‌ک ده‌زانين ڕيا سووچ و تاواني زۆر گه‌وره‌يه و ژياني ڕياکارانه لا ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا به‌رده‌وام وه‌ک ژيانێکي نه‌فره‌ت‌لێ‌کراو باسي لێ کراوه.
حه‌زره‌تي ئيمام عه‌لي سڵاو و ڕێزي خواي له‌سه‌ر بێت له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: ئينساني ڕياکار و مونافيق چوار هێما و نيسانه‌ي هه‌يه: 1- له کاتي ته‌نيايي‌دا زۆر ته‌مه‌ڵ و بێ‌حاڵه. 2- له‌ناو خه‌ڵک‌دا وره‌ي زۆره و کاري زۆر ده‌کات. 3- که ستايش و باريقه‌ڵاي بۆ بکه‌ن زۆرتر کار ده‌کات. 4- ئه‌گه‌ر قه‌دري کاري ئه‌و نه‌زانن و ئافه‌ره‌مي پێ نه‌يژن ده‌س له کار ده‌شوات.
ده‌گێڕنه‌وه که کابرايه‌کي ڕياکار و مونافيق له شه‌وێکي سارد و تاريکي زستاني‌دا به تاقي ته‌نيا له مزگه‌وتێک‌دا ڕاکه‌وتبوو. گوێي لێ بوو که که‌سێک هاته نهيو مزگه‌وته‌وه هه‌ر بۆيه له‌وپه‌ڕي سۆز و جۆشين‌دا ده‌ستي کرده نوێژکردن و نيايش و له خواپاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي سه‌رنجي ئه‌و که‌سه ڕاکێش بکات، به‌ڵام به‌ياني که زۆر هه‌ڵات سه‌ير ئه‌کات ئه‌بينێ سه‌گێک له سه‌رما په‌ناي هێناوه‌ته مزگه‌وت و له ڕاستي‌دا تا به‌ياني بۆ ڕاکێش‌کردني سه‌ررنجي سه‌گێک تاعه‌تي کردووه.
ماڵپەڕي ئاييني ڕووناک