• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 193
  • پێنج شەممه 14/6/1392
  • رۆژژمێر :

ئالوده‌بووني‌ منداڵ

‌ته‌ماشاكردني‌ ته‌له‌فزيۆن‌ زيان به‌منداڵه‌كانمان ده‌گه‌يه‌نن

توێژه‌ران له‌ئاژانسي‌ ته‌ندروستي‌ گشتي‌ له‌ئينگلته‌را جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، ئالوده‌بووني‌ منداڵ به‌ته‌ماشاكردني‌ ته‌له‌فزيۆن‌و كۆمپيوته‌ر‌و يارييه‌ ئه‌ليكترۆنيه‌كان منداڵ ڕووبه‌ڕووي‌ ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ ڕێزي‌ خۆي‌ ده‌وروبه‌ري‌ نه‌گرێت‌و متمانه‌ به‌خۆ بوونيشي‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

له‌ڕۆژگاري‌ ئێستادا به‌هۆي‌ بووني‌ ژماره‌يه‌كي‌ زۆر ياري‌ ئه‌ليكترۆني‌‌و به‌كارهێناني‌ كۆمپيوته‌ر له‌ته‌مه‌نێكي‌ زۆر زووه‌ له‌لايه‌ن منداڵانه‌وه‌ وايكردوه‌ زياتر توێژه‌ره‌وان گرنگي‌ به‌و توێژه‌ي‌ كۆمه‌ڵ بده‌ن، توێژينه‌وه‌ي‌ ئه‌مجاره‌ش تايبه‌ته‌ به‌منداڵ‌و ئامێره‌ ئه‌ليكترۆنيه‌كان‌و پێگه‌ي‌ (مه‌سره‌س) بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌و توێژينه‌وه‌يه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئالوده‌بووني‌ منداڵ يان مانه‌وه‌ي‌ كاتێكي‌ زۆر له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزيۆن‌و يارييه‌ ئه‌ليكترۆنيه‌كان وا له‌منداڵ ده‌كات متمانه‌ي‌ به‌خۆي‌ نه‌مێنێت‌و ڕێزي‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ي‌ نه‌گرێت‌و ئاستي‌ خۆشيه‌كاني‌ به‌ڕێژه‌يه‌كي‌ زۆر داده‌به‌زێت.

توێژه‌ره‌وان داوا له‌دايك‌و باوكان ده‌كات ئاگاداري‌ منداڵه‌كانيان بن‌و له‌دۆخه‌ مه‌ترسيداره‌ ڕزگاريان بكه‌ن ئه‌وه‌ش به‌يارمه‌تيداني‌ منداڵه‌كانيان به‌گۆڕيني‌ هه‌ڵسوكه‌وتي‌ ڕۆژانه‌يان واتا گه‌مه‌يان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ياخود له‌گه‌ڵ خۆيان بيانبه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ تاوه‌كو بۆماوه‌يه‌كي‌ كه‌ميش بێت دوور بكه‌ونه‌وه‌ يان به‌شداريان پێبكه‌ن له‌خولي‌ ياري‌ تۆپي‌ پێ‌ يان مه‌له‌واني‌ به‌مشوه‌يه‌ ده‌توانن منداڵه‌كانيان بپارێزن.

ئاژانسي هەواڵي ناۆخۆ