• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 239
  • دوو شەممه 11/6/1392
  • رۆژژمێر :

چۆن ده‌توانين چاوه‌كانمان له‌ به‌رامبه‌ر كۆمپيوته‌ر بپارێزين

 

ئازاري سه‌ر و هيلاكي سه‌ر، سه‌سوڕان ، فڕيني چاو و پێڵو و سووتانه‌وه‌ي چاو نيشانه‌كانه‌‌ي هيلاكي چاون‌.

هيلاكي و ئازاري چاوه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر كۆمپيوته‌ر باوترين كێشه‌يه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ران.

 ئازاري سه‌ر و هيلاكي سه‌ر، سه‌سوڕان ، فڕيني چاو و پێڵو  و سووتانه‌وه‌ي چاو نيشانه‌كانه‌‌ي هيلاكي چاون‌. 

به‌ڵام به‌ به‌كارهێناني ئه‌م رێكارانه‌ي خواره‌وه ده‌توانين خۆمان به‌م كێشه‌يه‌ رزگار بكه‌ين. ‌

ـ هه‌ر نيو كاتژمێر جارێك، چه‌ند خوله‌كێك پشوو به‌ چاوه‌كانتان  بده‌ن و شتێك بخۆنه‌وه‌ يان له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ سه‌يري ده‌ره‌وه‌ بكه‌ن.

ـ ياساي 20ـ 20ـ 20 باشترين پێشنياره‌. هه‌ر 20 خوله‌ك، 20 چركه‌ سه‌يري شوێنێك بكه‌ن كه‌ 20 هه‌نگاو لێتان دووره‌.

ـ هه‌رچه‌ند ماوه‌ جارێك چاوه‌كانتان بنوقێنن، ئه‌مكاره‌ به‌ به‌رده‌وامي، كرداري شوتني چاو به‌ رێگه‌ي فرمێسك ئه‌نجام ده‌دات. 

ـ رووناكي مانيتۆر ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارودۆخي خۆتان و رووناكي شوێنتان رێك بخرێت.

ـ  جگه‌ له‌ كاتژمێره‌كاني كاركردن، به‌كارهێناني كۆمپيوته‌ر كه‌م بكه‌نه‌وه‌.