• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 150
  • چوار شەممه 30/5/1392
  • رۆژژمێر :

رۆحاني: ئەنداماني کۆڕي دەوڵەتي ئێران بۆ خزمەتگوزاي ئامادەن

 

سەرۆکي کۆماري ئيسلاميي ئێران لەسەر ئامادەيي دەوڵەتي يازدەهەم بەمەبەستي پێشکەوتني وڵات وباشتربووني ڕەوشي ژياني گەلي ئێران پێداگريي کرد .

بەگوێرەي ڕاپۆرتي پەيامنێرمان،  " حەسەن ڕۆحاني" سەرۆکي کۆماري ئيسلاميي ئێران، ئێوارەي ڕۆژي يەکشەممە لە يەکەمين کۆبوونەوەي کۆڕي دەوڵەتي يازدەهەم، بەڕاگەياندني ئەمەي کە ئێران لەم بارودۆخەدا  بەرەوڕووي گرفتي بەرفراوانە، وتي : هەوڵي دەوڵەتي تەگبيرو ئومێد لە ڕێگەي چارەسەر کردني گرفتەکان دەبێت، چونکە دەوڵەت لە بواري بەڕێوەبەرايەتي هەميشە دەبێ  هاسانکاري بکات .

ڕۆحاني وێڕاي پێداگري لەسەر ئەمەي كه هەموو ئەنداماني دەوڵەتي يازدەهەمي ئێران ئامادەي لە خۆبردوويي و فيداکاري بۆ باشترکردني ڕەوشي ژياني خەڵکن، وتيشي: ئەگەر ڕەوشي ئابووريي خەڵک باشترنەبێت، ئەو کاتە ئەخلاق، مەعنەويەت، پێوەنديي دروست و بنەماي ئيمان لە نێو کۆمەڵگە دا  لەناو دەچێت.

سەرۆکي کۆماري ئيسلاميي ئێران وتيشي: ئێران هي هەموو گەلە و  خەڵک هەميشە باشترين  هۆکاري هاسانکاري لە بوارە جۆربەجۆرەکانن.

پازدە وەزيري  دەوڵەتي يازدەهەمي ئێران کە لە مەجليسي شۆراي ئيسلامي دەنگي متمانەيان وەرگرت، ڕۆژي شەممە  دواي ئامادەبوون لە نێو وەزارەتخانەکانيان، چالاکي و بەرنامەکانيان دەست پێ کرد .