ورياييداني ئه‌مريکا به بارزاني له‌مه‌ڕ خۆوه‌ردان له سووريا
وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئەمريکا داواي له سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستاني عێراق کرد خۆي ببوێرێ له هه‌ر کرده‌وه و سياسهتێک که بارودۆخي قه‌يراني سوورياتر بکاته‌وه.
به‌پێي راپۆرتي کاناڵي ئاسمانيي سەحەر، "ماري هارف"، وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئەمريکا له لێدوانێکي ڕۆژنامه‌وانيدا ڕايگه‌ياند که مه‌سعوود بارزاني و پارت و لايه‌نه سياسييه کوردييهکاني ديکه ده‌بێ خۆيان دوور خەنەوە له هه‌ر کرده‌وه‌يه‌ک که توندوتيژي و تهنگژهکاني ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ي سنووره‌کاني سووريا زياتر بکاته‌وه.
وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئەمريکا داواي له سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستاني عێراق کرد خۆي ببوێرێ له هه‌ر کرده‌وه و سياسهتێک که بارودۆخي قه‌يراني سوورياتر بکاته‌وه.
هارف سه‌باره‌ت به توندوتيژييه‌کاني ئه‌مدواييه‌ي سووريا و کاريگهرييه نهرێنييهکاني له‌سه‌ر بارودۆخي عێراق و ناوچه‌که وتي: قه‌يراني سووريا کاريگه‌ريي له‌سه‌ر ڕه‌وشي ئه‌مني عێراقيش بووه و که‌ساني توندڕه‌وي خۆکوژ له سنووره‌کاني عێراق و سووريا هاتوچۆ ده‌که‌ن.
ئه‌م وتانهي وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئەمريکا دواي ئه‌وه دێت که مه‌سعوود بارزاني سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستاني عێراق حه‌وته‌ي ڕابردوو داواي کرد لێژنه‌ي ئامادهکاريي کۆنگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي کورد وه‌فدێک بۆ تاوتوێ و سهلماندني ڕاستييهکاني کوشتوبڕي کورده‌کاني سووريا له باکووري ئه‌و وڵاته ڕه‌وانه بکرێت.بارزاني جه‌ختي کردبوو که ئه‌گه‌ر ڕاستي ئه‌و ڕاپۆرتانه بسه‌لمێت به هه‌موو شێوه‌يه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي هێزه توندڕه‌وه‌کان يارمه‌تي کوردي سووريا ده‌دات.