بەرەي نوسرەت هێرشي کردەوە سەر سهرێکانى
گرووپي توندڕەوي بەرەي نوسرەت سەرلەبەيانيي ئەمڕۆ (هەيني 16ي دێسمبێر) هێرشي کردەوە سەر شاري سەرێکاني لە کوردستاني سووريا و ڕووبەڕووي بەرخۆداني يەکينەکاني پاراستني گەل (YPG) بووەوە و شەڕ و پێکداداني سەخت هاتە ئاراوە.
بەپێي هەواڵي کوردپرێس: چەند سەرچاوەيەکي هەواڵ لە سەرێکاني ڕايانگەياند بەرەي نوسرەت لە هێرشي بۆ سەر سەرێکاني، تانک و چهکى قورسي بهکارهێناوە و تائێستاش شهڕهکه بهردهوامه.
چەکداراني بەرەي نوسرەت هێرشيان کردۆته سهر ئهو شوێنانهى سهرسنوور که لهژێر کۆنترۆلى YPGدايه و وەڵامي توندي ئەو هێزەي لێکەوتۆتەوە.
گرووپي توندڕەوي بەرەي نوسرەت سەرلەبەيانيي ئەمڕۆ (هەيني 16ي دێسمبێر) هێرشي کردەوە سەر شاري سەرێکاني لە کوردستاني سووريا و ڕووبەڕووي بەرخۆداني يەکينەکاني پاراستني گەل (YPG) بووەوە و شەڕ و پێکداداني سەخت هاتە ئاراوە.
هێشتاکە هيچ زانيارييەک لەمەڕ ژمارەي کوژراو و برينداراني دوولايەن بڵاونەبۆتەوە، بەڵام بە گوێرەي زانيارييەکان هاووڵاتييەکي مەدەني خەڵکي سەرێکاني لە کوردستاني تورکيا بە گولەي چەکداراني بەرەي نوسرەت کوژراون و شارهوانى ئەو شارە بانگهوازى له هاووڵاتيان کردووە له ماڵهکانيان دهرنهکهون.