هه‌رمێ له بير مه‌كه‌ن
هه‌رمێ سه‌رچاوه‌ي سه‌ره‌كي كانزاي پهكتينه كه ده‌بێته هۆي دابه‌زاندني كۆلسترۆڵ و يارمه‌تي چاره‌سه‌ر كردني كۆڵۆن ده‌دات.
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به رێژه‌يه‌كي زۆري ڤيتامينه‌كاني C و گروپي B و رێژه‌يه‌كي كه‌م له ڤيتامين A وE و كانزاكان و يۆتاسيۆم. بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته ده‌بێت هه‌رمێ به توێڵكهوه بخورێت. هه‌وه‌رها هه‌رمێ بۆ ئه‌وانه‌ي كه رۆماتيزميان هه‌يه به سوده.
به بڕواي پسپۆڕان هه‌رمێ ماسولكه‌كان هێمن ده‌كاته‌وه و كاركردي هۆرمۆنهكاني ناوه‌وه باش ده‌كات و پاڵه پهستۆي خوێن رێك ده‌خات.
هه‌رمێ سه‌رچاوه‌ي سه‌ره‌كي كانزاي پهكتينه كه ده‌بێته هۆي دابه‌زاندني كۆلسترۆڵ و يارمه‌تي چاره‌سه‌ر كردني كۆڵۆن ده‌دات.
خوێن و گورچيلهپاك ده‌كاته‌وه. يارمه‌تي چالاك كردني ريخۆڵه‌كان و چاك بوونه‌وه‌ي نه‌خۆشيه‌كاني قورگ و سيل و لاوازي له‌ش و كه‌مخوێني ده‌دات.بۆ رێگه گرتن له جه‌ڵته‌ي مێشك هه‌رمێ به سوده. پێويسته هه‌رمێ تازه بێت و به‌ر له خواردني به باشي بشۆردرێته‌وه.
Nrt2
باخچه