کوژراني ژمارێکي زۆر له تيرۆريستان له‌سووريا
له‌ئاکامي په‌لاماري هێزه‌کاني سوپاي سووريا ، ژمارێکي زۆر له چه‌کداراني تيرۆريست له‌ناوچه جياجياکاني ئه‌و وڵاته کوژران.
به‌پێي ڕاپۆرتي ماڵپه‌ڕي هه‌واڵده‌ريي فه‌رميي سووريا (سانا) ؛ هێزه‌کاني سوپاي سووريا رۆژي هه‌يني به‌هێرش بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌ي تيرۆريستان له شاري ده‌رعا له‌باشووري سووريا ، ژمارێکي زۆر له‌وان بۆ وێنه ، "محه‌ممه‌د عه‌بدوڕه‌حمان غه‌لبان" له‌سه‌رکرده‌کاني گرووپي تيرۆريستيي به‌ره‌ي نوسره‌يان کوشت.
هه‌روه‌ها له‌ئاکامي په‌لاماري هێزه‌کاني سوپاي سووريا بۆ سه‌ر شوێنه‌کاني کۆبوونه‌وه‌ي تيرۆريستان له"طيبه"،" منوخ"،" ابوليه"،" حردانه"، "شوحه"،" قصر الحير شرقي" و"سلام شرقي" له ته‌دمه‌ر له ستاني حۆمسي ناوه‌ندي سووريا ، ژمارێکي ديکه له تيرۆريستان کوژران و بريندار بوون.
له‌ئاکامي په‌لاماري هێزه‌کاني سوپاي سووريا ، ژمارێکي زۆر له چه‌کداراني تيرۆريست له‌ناوچه جياجياکاني ئه‌و وڵاته کوژران.
ژمارێک له که‌ساني چه‌کداريش له ته‌لبيسه، ته‌لدو ، عه‌قره‌ب ، که‌فه‌ر لاها له‌ناوچه‌ي حه‌وله‌و ئاواييه‌کاني سه‌لام و شه‌رقي له ده‌ورووبه‌ري حۆمس ، له‌نزيک ستاني حۆمس ، کوژران و بريندار بوون. له‌لايه‌کي ديکه‌وه ، له ئاکامي تێکهه‌ڵچووني نێوان هێزه‌کاني سوپاي سوورياو ئه‌نداماني گرووپێکي چه‌کدار له‌ناوچه‌ي عه‌درا له ڕيف ده‌مشق ، له‌نزيک ده‌مشقي پێته‌ختي سووريا ، ژمارێک له تيرۆريستان کوژران و بريندار بوون.