• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 181
  • سێ شەممه 1/5/1392
  • رۆژژمێر :

پارشێو چي بخۆين؟

پارشێو

پارشێو ژه‌مێكي گرنگ و پێويسته‌ له‌ مانگي ره‌مه‌زاندا. بۆيه‌ پێشنيار ده‌كرێت كه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك پشت گوێي مه‌خه‌ن.

به‌ تايبه‌تي له‌ وه‌رزي هاويندا ده‌بێته‌ هۆي كه‌مبوونه‌وه‌ي تواناي جه‌سته‌يي و نه‌بووني ته‌ركيز و كه‌مي ئاوي له‌ش.به‌ڵام بۆ پارشێو چي بخۆين؟پسپۆڕان پێيان وايه‌ كه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خۆراكي پڕ له‌ چه‌وري و پرۆتين.

 چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆي تينوێتي زۆر. چه‌وريه‌كان سه‌رچاوه‌يه‌كي باشن بۆ وزه‌ بۆ رۆژو وانا. چه‌وري دوايين ماده‌ي خۆراكين كه‌ گه‌ده‌ به‌ جێدێڵن و بۆيه‌ كه‌متر مرۆڤ هه‌ست به‌ برسيه‌تي ده‌كات.

باشتره‌ ئه‌م ماده‌ خۆراكيانه‌ي كه‌بۆ ماوه‌يه‌كي درێژ له‌ گه‌ده‌ ده‌مێننه‌وه‌. وه‌كو ناو وبرنج و پاته‌ و دانه‌وێڵه‌ و گۆشتي كه‌م چه‌وري يان هێڵكه‌.

چه‌وريه‌كان سه‌رچاوه‌يه‌كي باشن بۆ وزه‌ بۆ رۆژو وانا. چه‌وري دوايين ماده‌ي خۆراكين كه‌ گه‌ده‌ به‌ جێدێڵن و بۆيه‌ كه‌متر مرۆڤ هه‌ست به‌ برسيه‌تي ده‌كات.

 هه‌روه‌ها شير و به‌رهه‌مه‌كاني و ميوه‌ و سه‌وزه‌كان له‌ ژه‌مي پارشێوتاندا بێت. بۆ ئه‌وه‌ي تووشي تينوێتي زۆر نه‌بن پێويسته‌ له‌ خواردني سوێرو به‌هارات و ترش دوور بكه‌ونه‌وه‌. ئاو باشترين خواردنه‌وه‌يه‌ و شه‌ربه‌ت و ئاوي ليمۆ و كه‌مێك هه‌نگوين هه‌ڵبژارده‌يه‌كي گونجاون. بۆ ئه‌وه‌ي ئاره‌زوي خواردن هه‌بێت، پێويسته‌ له‌ كاتي خۆي له‌ خه‌و هه‌ستيت.

سایتی Nrt2

سایتی باخچه