ئێران: هاوسه‌نگي هێز له به‌رژه‌وه‌ندي سوپاي سووريايه
باڵوێزي کۆماري ئيسلامي ئێران له ديمه‌شق ڕايگه‌ياند که له شه‌ڕي ناوخۆي سووريادا هاوسه‌نگي هێز له به‌رژه‌وه‌نديي سوپاي ئه‌و وڵاته‌يه و به‌رهه‌ڵستکاران له‌گه‌ڵ ململانێي ناوخۆيي و يه‌کنه‌گرتوويي ڕووبه‌ڕوون.
محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌يباني، باڵوێزي ئێران له ديمه‌شق له نوێترين لێدواني ڕۆژنامه‌واني له‌سه‌ر بارودۆخي شه‌ڕ له سووريا و هۆکاري به‌ڕێوه‌نه‌چووني کۆنفڕانسي ژێنێڤ- 2، ڕاوبۆچووني خۆي ده‌ربڕي.
محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌يباني له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕي هه‌واڵي ئه‌لعه‌هدي لوبناني، سه‌باره‌ت به بارودۆخي شه‌ڕ له سووريا وتي له گۆڕه‌پاني شه‌ڕ هاوسه‌نگي هێز له به‌رژه‌وه‌ندي سوپا و ده‌وڵه‌تي سووريايه و ئه‌وه سوپايه که شوێن، کات و چۆنيه‌تي شه‌ڕ دياري ده‌کات.
شه‌ڕي ناوخۆي سووريادا هاوسه‌نگي هێز له به‌رژه‌وه‌نديي سوپاي ئه‌و وڵاته‌يه و به‌رهه‌ڵستکاران له‌گه‌ڵ ململانێي ناوخۆيي و يه‌کنه‌گرتوويي ڕووبه‌ڕوون.
سه‌باره‌ت به هۆکاري دواکه‌وتني به‌ڕێوه‌چووني کۆنفڕانسي ژێنێڤ- 2 بۆ چاره‌سه‌ريي قه‌يراني سووريا، ئاماده‌يي به‌رهه‌ڵستکاراني به هۆکاري سه‌ره‌کي ناو برد و ئه‌وه‌شي بۆ لاوازي ئه‌وان له به‌رانبه‌ر سوپاي سووريا و نه‌بووني يه‌کگرتوويي له نێوانيان ناو برد.
هه‌روه‌ها ناکۆکي ئه‌مه‌ريکا و ڕووسياشي سه‌باره‌ت به به‌شداريي وڵاتاني ديکه به تايبه‌ت ئێراني به هۆکارێکي ديکه‌ي دواکه‌وتني به‌ڕێوه‌چووني ژێنێڤ- 2 ناو برد.
باڵوێزي ئێران له ديمه‌شق به‌شداريي وڵاته‌که‌ي له ژێنێڤ- 2 بۆ چاره‌سه‌ريي قه‌يراني سووريا به گرينگ ناو برد و وتي ئه‌گه‌ر خواستێک بۆ چاره‌سه‌ريي قه‌يراني سووريا بووني هه‌بێ ده‌بێ هه‌موو وڵاتاني کاريگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕانکارييه‌کاني ئه‌و وڵاته به‌شداريي له ژێنێڤ- 2 بکه‌ن.
جه‌خت له‌سه‌ر گفتوگۆي نيشتيمانيي هه‌مه‌لايه‌نه و ڕێگه‌چاره‌ي سياسي بۆ قه‌يراني سوورياشي به سياسه‌تي گشتيي ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌يرانه ناو برد.
کوردپرێس