• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2376
  • چوار شەممه 26/4/1392
  • رۆژژمێر :

ره‌مه‌زان ، نيشانه‌ي به‌ژن و باڵاي ڕه‌عنا

بۆ ئه‌وينداري حه‌زره‌تي مه‌هدي ( ر.خ ) ، درگا و ديوار ، باخ و گۆڵستان، مانگ و خۆر و ئاسمان ، هه‌مووي وه‌بير هێنه‌ري دۆسته‌ ، و ئه‌وينداري حه‌زره‌تي مه‌هديش ( ر.خ ) ، به‌م شێوه‌ ئه‌ويندارانه‌ له‌ هه‌موو جێگاێيک حه‌زره‌تي مه‌هدي ( ر.خ ) ده‌بينێت ؛ به‌ تايبه‌ت ئه‌وه‌ي که‌ لێ گيڕانه‌وه‌کان به‌ زۆري ئه‌و  نيشانانه‌ له‌ به‌ر چاوي دڵ جوانتر و ڕازاوه‌تر ده‌که‌ن .

به صحرا بنگرم صحرا ته بينم

به دريا بنگرم دريا ته بينم

به هرجا بنگرم کوه و در و دشت

نشان از قامت رعنا ته بينم

1-      مانگ و مه‌هدي

يه‌کێک له‌و فرمانانه‌ي سه‌ره‌تاي شه‌وي يه‌که‌م ، "استهلال"ه واته‌ گه‌ڕان به‌ دواي مانگدا . له‌ وشاه‌ي مانگ ئه‌توانين بکه‌وين بير حه‌زره‌تي مه‌هدي ( ر.خ ) له‌ به‌ر دوو شت :

الف : له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که‌ له‌ لێ گيڕانه‌وه‌کان و نزاکاندا حه‌زره‌تي مه‌هدي ( ر.خ ) چوانراوه‌ به‌ مانگه‌وه‌ بۆ نموونه‌ : وجهه کالقمر الدري .[1] ڕۆخساري وه‌کوو مانگي ڕووناکه‌ و ... کَفِلقَةِ قمر .[2] وه‌کوو له‌تي مانگه‌ هه‌روه‌ها له‌ نزاي نۆدبه‌دا سه‌باره‌ت به‌ تايبه‌تمه‌نديه‌کاني پيشه‌واياني مه‌عسوم ( ر.خ ) هاتوه‌ که‌ ئه‌وان مانگي روناکن ... وَ الْاَقمار المنيره. که‌ حه‌زره‌تي مه‌هدي ( ر.خ ) يه‌کێک له‌وانه‌ .

ب : هه‌ر به‌و شێوه‌ که‌ بڕواداران چاوه‌ ڕواني ديتني مانگي يه‌که‌م شه‌وي ڕه‌مه‌زانن بۆ ئه‌وه‌ي ڕۆژوو بگرن و ئه‌رکي خۆيان به‌ جێي بێنن ، هه‌ر به‌و شێوه‌ش ده‌بێ ئاماده‌ بن بۆ ديتني "مانگي فاتێمه‌" که‌ بزانن کێي له‌ ژووري که‌عبه‌دا دێته‌ ده‌رێ به‌ڵکوو ده‌بێ په‌رده‌ي تاريکي تاوان لا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ي هه‌رچي زووتر ڕۆخساري ڕووناکي حه‌زره‌تي مه‌هدي ( ر.خ ) سه‌ هه‌ڵ بدات .

2-      ميواني خوا

مانگي ڕه‌مه‌زان ، مانگي مێواني خۆايه‌ و مێواني داني خۆايه‌ که‌ خاوه‌ن مێوانيه‌که‌ي حه‌زره‌تي مه‌هديه‌ ( ر.خ ) چونکوو : بِيُمنِهِ رزق الوري ، به‌ پيتي حه‌زره‌تي مه‌هدي ( ر.خ ) بوونه‌وه‌ران ڕۆزي ده‌خۆن .

ئه‌گه‌ر چي ، ئه‌گه‌ر به‌ چاوي ورد ته‌واشا بکه‌ين له‌ هه‌موو ساڵدا سفره‌ي مێواني خۆاي گه‌وره‌‌ که‌ خاوه‌ن مێوانيه‌که‌ي حه‌زره‌تي مه‌هديه‌ ( ر.خ ) داخراوه‌ به‌و شێوه‌ که‌ سه‌ي بني تاوس(ر .خ )  ئه‌ڵێ :

 نَزيُلکَ حيثُ ما اتَّجهتْ رکابي

ضَيفُکَ حيثُ کنتُ مِنَ البلاد

من دێم بۆ لاي تۆ به‌ هه‌ر لايه‌نێ که‌ مه‌رکوبه‌که‌م بمبات مێواني تۆم له‌ هه‌ر شارێ بم .

ميزباني و خلق مهمانت

همه بنشسته بر سر خوانت

جانب خلق دائماً جاري است

ريزش سيل وار احسانت

بۆ ئه‌وينداري حه‌زره‌تي مه‌هدي ( ر.خ ) ، درگا و ديوار ، باخ و گۆڵستان، مانگ و خۆر و ئاسمان ، هه‌مووي وه‌بير هێنه‌ري دۆسته‌ ، و ئه‌وينداري حه‌زره‌تي مه‌هديش ( ر.خ ) ، به‌م شێوه‌ ئه‌ويندارانه‌ له‌ هه‌موو جێگاێيک حه‌زره‌تي مه‌هدي ( ر.خ ) ده‌بينێت ؛ به‌ تايبه‌ت ئه‌وه‌ي که‌ لێ گيڕانه‌وه‌کان به‌ زۆري ئه‌و نيشانانه‌ له‌ به‌ر چاوي دڵ جوانتر و ڕازاوه‌تر ده‌که‌ن .

3-      دانيشتنه‌ قۆرئانيه‌کان

دانيشتنه‌ قۆرئانيه‌کان له‌ چه‌ند مه‌به‌ست زياتر نيه‌ : تيلاوه‌ت ، قێرائه‌ت ، وه‌رگێڕان ، ڕاڤه‌ کآرێ – حيفز کردن .

کاتێک له‌ مانگي پيرۆزي ڕه‌مه‌زاندا خه‌ريکي ئه‌م دانيشتنه‌ قۆرئانيانه‌ين ده‌بێ بزانين که‌ باشترين و ته‌واوترين له‌م بوارانه‌دا(تيلاوه‌ت ، قێرائه‌ت ، وه‌رگێڕان ، ڕاڤه‌ کآرێ – حيفز کردن ) حه‌زره‌تي مه‌هديه‌ ( ر.خ ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که‌ له‌ زياره‌تنامه‌ي ئالي ياسيندا و جامێعه‌دا ده‌خوێنين :

 1. السلام عليک يا تالي کتاب الله (تيلاوه‌ت)

سڵاو له‌ سه‌ر تۆ  که تيلاوه‌ت که‌ري کتێبي خواي .

2. السلام عليک ... و ترجمانه ـ و رَضيَکُم تراجمةً لوحيه (وه‌رگێڕان)

سڵاو له‌ سه‌ر تۆ  که  وه‌رگێڕي کتێبي خواي .

3. السلام عليک حين تقرءُ (قێرائه‌ت)

سڵاو له‌ سه‌ر تۆ  که  خوێنه‌ري  کتێبي خواي .

4. السلام عليک حين ... تبيّن ( ڕاڤه‌ )

سڵاو له‌ سه‌ر تۆ  که  ڕاڤه‌ کآرێ کتێبي خواي .  

***

چه خوش است صوت قرآن زتو دلربا شنيدن

سوي حق نظاره کردن سخن خدا شنيدن

4-      قێرائه‌تي قۆرئان

مانگي ڕه‌مه‌زان ، وه‌رزي به‌هاري قۆرئانه‌ هه‌ر به‌و شێوه‌ که‌ هه‌ر شتێک به‌هارێکي هه‌يه‌ به‌و شێوه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ري مه‌زن ( د.خ ) ده‌فه‌رموێت : «لِکُلِّ شَيٍ رَبيعٌ و ربيعُ القرآن شَهرُ رمضان»[3]  هه‌ر به‌و شێوه‌ که‌ مانگي ڕه‌مه‌زان ،وه‌رزي به‌هاري قۆرئانه‌ بۆ تيلاوه‌ت ، قێرائه‌تو بير کردنه‌وه‌ مانگي بيرکردنه‌وه‌ له‌ قۆرئاني گۆيا ، پێشه‌واي مه‌عسومه‌ که‌ له‌ هه‌ر چه‌رخێکدا هه‌يه‌ و دڵه‌کان به‌ يادي ئه‌و زيندي ده‌بنه‌وه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که‌ پێغه‌مبه‌ري مه‌زن ( د.خ ) ده‌فه‌رموێت : « اني تارک فيکم الثقلين کتاب الله و عترتي».

خوێندنه‌وه‌ي گۆياي ئه‌م سه‌رده‌مه‌ حه‌زره‌تي مه‌هديه‌ ( ر.خ ) که‌ يه‌کێکه‌ له‌ عێتره‌تي پێغه‌مبه‌ري مه‌زن ( د.خ ) که‌ فه‌رمويه‌تي : «المهدي من عترتي مِن وُلد فاطمة ؛ [4] به‌و ئه‌ندازه‌ که‌ بير له‌ قۆرئان ده‌که‌ين به‌ هاوبه‌شي ئه‌ويش بير بکه‌ين که‌ ئه‌ڵێين : «السلام عليک يا شريک القرآن». ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بۆ قۆرئان به‌هارێکيان هه‌يه‌ ، مانگي ڕه‌مه‌زان ، به‌هارێکي تريشيان هه‌يه که‌ ئه‌ويش حه‌زره‌تي مه‌هديه‌ ( ر.خ ) که له‌ زيارتنامه‌که‌يدا‌ ئه‌ڵێين : «السلام عليک يا ربيع الانام».[5]

سه‌رپه‌رشتي حه‌زره‌تي مه‌هديه‌ ( ر.خ ) ته‌وه‌ره‌ي قۆرئان

ئيمام سادێق( ر.خ ) که‌ فه‌رمويه‌تي : «ان الله جعل ولايتنا اهل البيت قطب القرآن و قطب جميع الکتب عليها يستدير محکم القرآن و بما نوهّيت الکتب و يستبين الايمان ؛ [6] خوا سه‌رپه‌رشتي ئێمه‌ ئالي به‌يتي کردوه‌ به‌ ته‌وه‌ره‌ي قۆرئان و هه‌موو په‌رتووکه‌ ئاسمانيه‌کان ؛ به‌ هۆي ئه‌وه‌ بروا ئاشکرا بووه‌ و ناويان به‌رزه‌   .

نووسه‌ر : ‌ عه‌باس ڕه‌مه‌زان عه‌ليزاده

سه‌رچاوه‌ :  گۆڤاري ئه‌مان ژماره‌ 19

ڕێخستن و په‌راوێز : ماڵپه‌ري حرف آخر