ئه‌گه‌ري ڕێککه‌وتني ئه‌مه‌ريکا و ڕووسيا بۆ مانه‌وه‌ي ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي عێراق وێڕاي ڕه‌تکردنه‌وه‌ي ده‌ستێوه‌رداني سه‌ربازي له سووريا له‌ئه‌گه‌ري ڕێککه‌وتني ئه‌مه‌ريکا و ڕووسيا بۆ مانه‌وه‌ي به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر حکوم تا ساڵي 2014ي زاييني هه‌واڵي دا.
له ديمانه‌ي له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ي شه‌رقولئه‌وسه‌ت، هوشيار زێباري، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي عێراق ئاشکراي کرد که وڵاتاني ئه‌ورووپي پێشنياري ئه‌وه‌يان داوه که کۆنفڕانسي ژێنێڤ - 2 سه‌باره‌ت به بارودۆخي سووريا له په‌راوێزي کۆبوونه‌وه‌ي ئه‌مساڵي کۆمه‌ڵه‌ي گشتيي نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان له مانگي سێپتمبري داهاتوو له ئه‌مه‌ريکا به‌ڕێوه‌بچێ.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي عێراق وێڕاي ڕه‌تکردنه‌وه‌ي ده‌ستێوه‌رداني سه‌ربازي له سووريا له‌ئه‌گه‌ري ڕێککه‌وتني ئه‌مه‌ريکا و ڕووسيا بۆ مانه‌وه‌ي به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر حکوم تا ساڵي 2014ي زاييني هه‌واڵي دا.
ڕاشيگه‌ياند که پێشنيارێکي وا له و هه‌ستاريي ژێنێڤ - 2 که‌م ده‌کاته‌وه.
له به‌شێکي ديکه‌ي ديمانه‌که‌ي وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي عێراق وێڕاي ڕه‌تکردنه‌وه‌ي ده‌ستێوه‌رداني سه‌ربازي له سوورياي رايگه‌ياند ئه‌گه‌ري ڕێککه‌وتني واشنتۆن و مۆسکۆ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ي به‌شار ئه‌سه‌د له پۆستي سه‌رۆک کۆماريي سووريا تا ساڵي 2014ي زاييني به به‌هێز زاني.
سه‌باره‌ت به پێوه‌ندييه‌کاني به‌غدا له‌گه‌ڵ ديمه‌شق ئاشکراي کرد که ده‌وڵه‌تي عێراق داواکاريي وه‌ليد موعه‌ليم، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي سووريا له سه‌فه‌ري ئه‌مدواييه‌ي بۆ به‌غدا ڕه‌تکردۆته‌وه، سه‌باره‌ت به پاشه‌که‌وتي دارايي و نه‌وتي خام به نرخي زياتر له نرخي ئاسايي.
کوردپرێس،