دوا دەرفەتي ڕەوتي " نافەرماني " بۆ محەممەد مورسي
ڕەوتي نافەرماني لە ميسر داواي لە هەمووي دامەزراوەکاني دەوڵەتي لەوان سوپا و پۆليس کرد کە لە داواکارييەکاني خەڵکي ئەم وڵاتە داکۆکي بکەن و تەنيا شەوێک دەرفەتي داوەتە سەرۆکي ميسر هەتا لە دەسەڵات بکشێتەوە .
بەگوێرەي ڕاپۆرتي هەواڵدەريي فارس، ئەم ڕەوتە هەروەها لە سەر درێژەي ناڕەزايەتي ئاشتيانە لە هەموو مەيدانەکاني سەرەکيي ستانە جۆربەجۆرەکان پێداگري کردووە و سەبارەت بە شەڕي ناوخۆيي وشداري دا.
ئەم ڕەوتە بە پێداگري لەسەر پێويستيي بەڕێوەچووني هەڵبژاردني بەروەخت ڕايگەياند هيچ ڕێگە چارەيەک جگە لە کۆتايي ئاشتيانەي دەسەڵاتي ئيخوانولموسليمين بە نوێنەرايەتي محەممەد مورسي قەبوڵ ناکرێت.
ڕەوتي نافەرماني لە ميسر داواي لە هەمووي دامەزراوەکاني دەوڵەتي لەوان سوپا و پۆليس کرد کە لە داواکارييەکاني خەڵکي ئەم وڵاتە داکۆکي بکەن و تەنيا شەوێک دەرفەتي داوەتە سەرۆکي ميسر هەتا لە دەسەڵات بکشێتەوە .
ڕەوتي نافەرماني ئەمشەوي دەرفەت داوتە محەممەد مورسي کە لەدەسەڵات بکشێتەوە هەتا دامەزراوەکاني دەوڵەتي کۆنترۆڵي وڵات بەدەستەوە بگرن و ئامادە بن بۆ بەڕێوە چووني هەڵبژاردني بەروەخت.
ڕۆژي ڕابردو ڕێکەوت لەگەڵ سييەمي ژووئەن يەکەم ساڵيادي ڕێ وڕەسمي سوێند خواردني محەممەد مورسي سەرۆکي ميسر لە مەيداني تەحرير، نەياراني مورسي بە کۆبوونەوە و خۆپيشاندان خوازياري کشانەوەي ناوبراو لە دەسەڵات و بەڕێوە چووني هەڵبژاردني بەروەخت بوون .
تێکهەڵچوون لە حەوت ستاني ميسر تائێستا 16 کوژراو و زياتر لە 170 برينداري لێ کەوتوەتەوە.