حه‌زره‌تي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) له ئاخاوته‌ي ئيمام خۆمه‌ينيدا (ر.خ)
حه‌زره‌تي ئيمام خۆمه‌يني (قدس سره) له ده‌رسي ئاکارياندا فه‌رمويان : ته‌واوي پێا هه‌ڵدان و و گۆته‌ي ئالي به‌يت (ر.خ) به تايبه‌ت حه‌زره‌تي ئه‌با عه‌بدۆڵڵا (ر.خ) سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) ئه‌وه پيشان ئه‌دات که ئه‌گه‌ر حه‌زره‌تي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) له که‌ربه‌لادا شه‌هيد نه‌ده‌بوو ، « مفترض الطاعه » بوو (واته پێشه‌واييک بوو که شوێن که‌وتني واجب بوو) .چاک وايه له‌م کۆرته وتاره‌دا ئاماژه بکه‌ين به نموونه‌ييک له که‌راماته‌کاني :
شه‌خسێک به نێو حاجي عه‌بدي عه‌ون ، براکه‌ي که به تۆندي نه‌خۆش که‌وتبوو برد بۆ لاي حافزۆ سێحه ، يه‌کێک له حه‌کيمه ناوداره‌کاني که‌ربه‌لا . دواي چه‌ند مانگ چاره‌سه‌ري سوودێک ناکات و هه‌ر ڕۆژ بار‌و دۆخي خراپتر ده‌بێت عه‌بدێ عه‌ون ئه‌چێ بۆ لاي حه‌کيم و چه‌ن قسه‌ي خراپي پێي ئه‌ڵێت و ده‌ڵێ : ناوت زۆر گه‌وره‌يه به‌ڵام له ده‌رمان و چاره‌سه‌ري تۆ شتێکم نه‌دي . دواي ئه‌وه به‌بێ خوا حافێزي ده‌چێت . به‌ڵام دواي ئه‌وه هه‌ر ڕۆژ براکه‌ي چاکتر ده‌بێت و چاک ده‌بێته‌وه . ده‌چێ بۆ لاي حافزۆ سێحه و داواي لێ بۆردن ده‌کات .
ته‌واوي پێا هه‌ڵدان و و گۆته‌ي ئالي به‌يت (ر.خ) به تايبه‌ت حه‌زره‌تي ئه‌با عه‌بدۆڵڵا (ر.خ) سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) ئه‌وه پيشان ئه‌دات که ئه‌گه‌ر حه‌زره‌تي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) له که‌ربه‌لادا شه‌هيد نه‌ده‌بوو ، « مفترض الطاعه » بوو (واته پێشه‌واييک بوو که شوێن که‌وتني واجب بوو) .
حه‌کيم ده‌ڵێ : دانيشه تا بۆت بڵێم . من دواي قسه‌کاني تۆ زۆر دڵم شکا . نيوه‌رۆ کاتي نوێژ ده‌ستم درێژ کرد بۆ لاي حه‌زره‌تي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) و گۆتم : ئه‌ي ڕوناکي چاوي حسه‌ين (ر.خ) قه‌سه‌مه‌ت ئه‌ده‌م به حه‌قي باوکت که داوا بکه‌ي له خوا ئه‌م نه‌خۆشه چاک بکات. چاوت پێ که‌وت چه‌نده سۆکايه‌تي پێ کردم؟ زۆر گريام . هه‌ر ئه‌و شه‌وه چوومه خزمه‌تي حه‌زره‌تي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) ڕێزم بۆ دانا و هه‌ر ئه‌و قسانمه بۆ دووپات کرد . فه‌رمووي: من له خوا داواي چاک بوونه‌وه‌ي ئه‌و نه‌خۆشه‌م کرد و ده‌نگێک هات که " ئه‌م نه‌خۆشه ده‌بوا بمردايه و تا نۆ ڕۆژي ديکه ته‌مه‌ني ماوه به‌ڵام به پيتي نزاکه‌ي تۆ خوا چاکي کرده‌وه و سي ساڵي به ته‌مه‌ني ئه‌و زياد کرد و ئه‌وه هه‌ر ئێستا چاک ده‌بێته‌وه " ئه‌و پياوه سي ساڵي ديکه ژياني به‌سه‌ر برد و له ته‌مه‌ني حه‌فتا ساڵيدا کۆچي دوايي کرد . وه‌سيه‌تي کرد له خوار پێي حه‌زره‌تي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) بينێژن .
سه‌رچاوه : په‌رتوکي " خۆرشيدي جه‌وانان"
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕي ڕاسێخون