• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 363
  • دوو شەممه 27/3/1392
  • رۆژژمێر :

وتەكاني ڕێبەري مەزني ئينقلاب دواي بەشداري لە هەڵبژاردن

ڕێبەري مەزني ئينقلابي ئيسلامي ئامادەبووني پڕجۆش و خرۆشي گەلي ئێراني لە يازدەهەمين خولي هەڵبژاردني سەرۆك كۆماري  و چوارەمين خولي هەڵبژاردني شوراكاني ئيسلامي شار و لادێ  بەسەرچاوەي خێرو بەختەوەري بۆ گەلي ئێران وەسف كرد.

حەزرەتي ئايەتوڵڵاخامنەيي، سەرلەبەيانيي ئەمڕۆ هەيني بە ئامادەبوون لە بازنەي دەنگ وەرگرتن لە حسێنييەي ئيمام خومەيني (رە) تاران، دواي دەنگ دان جەختي كردەوە ئامادەبووني  بەرفراواني گەلي ئێران لە هەڵبژاردن دا  مايەي خێر و بەرەكەت و بەختياري و ئاسوودەيي بۆ گەلي ئێران و نيزامي كۆماري ئيسلاميي ئێرانە .

بەڕێزيان بە بەرپرساني سندووقەكان و خوێندنەوەي دەنگەكان ڕاسپێري كرد :  لە پاراستني دەنگي جەماوەر دا كەلاي ئەوان ئەمانەتە زۆر وردبين بن تا مافي كەس نەفەوتێ .

حەزرەتي ئايەتوڵڵا خامنەيي لە بارەي هەوڵي دوژمنان بۆ نانەوەي ڕەشبيني لە نێو ئێرانييەكان بە ئامانجي  دەنگ نەداني ئەوان لە هەڵبژاردني ئەمڕۆ جەختي كردەوە  ئەم پيلانە  نەك هەر لە ميدياي دوژمنان بەڵكوو لە لێدواني سياسەتڤاناني وڵاتاني ناحەزي گەلي ئێران بە تەواوي ديارە.

حەزرەتي ئايەتوڵڵاخامنەيي، سەرلەبەيانيي ئەمڕۆ هەيني بە ئامادەبوون لە بازنەي دەنگ وەرگرتن لە حسێنييەي ئيمام خومەيني (رە) تاران، دواي دەنگ دان جەختي كردەوە ئامادەبووني بەرفراواني گەلي ئێران لە هەڵبژاردن دا مايەي خێر و بەرەكەت و بەختياري و ئاسوودەيي بۆ گەلي ئێران و نيزامي كۆماري ئيسلاميي ئێرانە .

بەڕێزيان فەرمووشي گەلي ئێران  بێ لاكردنەوە لە چەواشەكارييەكاني دوژمن  وەك ڕابردوو بە ئامادەبووني بەرفراوان و حەماسيانەي خۆي لەبەردەم سندووقەكاني دەنگدان پيلاني ناحەزاني نيزام پووچەڵ دەكاتەوە.

 

سەرچاوه:

سايتي راديو کوردي