ده‌س ڕه‌نگيني عه‌سر ، حه‌زره‌تي زێنه‌ب (س.خ)
زێنه‌ب (س.خ) له‌گه‌ڵ سێ مه‌ترسي گه‌وره‌دا ڕوبه‌ڕو بوه : يه‌کێک له‌نێو چووني خوێني گه‌وره‌ي شه‌هيدان له لايه‌ن دۆژمنانه‌وه . يه‌کي تر به‌رده‌وامي جێ نشيني داگيرکه‌رانه و سێه‌م پاراستني ئه‌و ئه‌مانه‌تانه‌ي که پێي سپێردرا بوو .
هه‌نته‌شي زێنه‌ب له گۆڕه‌پاني ڕامياري له کووفه‌وه تا شام و له شامه‌وه تاکوو مه‌دينه بۆ له ده‌ست داني براييک يان به هۆي چه‌ند ئازيزێکه‌وه نيه به‌ڵکوو له ڕوانگه‌ي ئه‌و ، پرسي ئيسلام و کۆفر و ئيمان و نيفاق و بنه‌ماي جێ نشينيه
حه‌زره‌تي زێنه‌ب (س.خ) دوو شيوازي گرنگ هه‌ڵده‌بژێرێت : يه‌کێک هوون له سه‌حنه‌ي خه‌بات، ڕامياري و کۆمه‌ڵگه‌ي ترسناکي ئه‌و سه‌رده‌مه و ئه‌ويتر شێوازي ڕاگه‌ياندن له کاتي ديليدا .
1- حه‌زره‌تي زێنه‌ب (س.خ) له گۆڕه‌پاني کۆمه‌ڵگه‌دا
هه‌نته‌شي زێنه‌ب له گۆڕه‌پاني ڕامياري له کووفه‌وه تا شام و له شامه‌وه تاکوو مه‌دينه بۆ له ده‌ست داني براييک يان به هۆي چه‌ند ئازيزێکه‌وه نيه به‌ڵکوو له ڕوانگه‌ي ئه‌و ، پرسي ئيسلام و کۆفر و ئيمان و نيفاق و بنه‌ماي جێ نشينيه .
حه‌ره‌که‌تي زێنه‌ب ماناييکي به‌ربڵاوي هه‌يه و له قوڵايه‌تي خۆي‌دا به‌ڵێنێکي پته‌و نيشان ئه‌دات بۆ گرتنه‌وه‌ي مافي داگيرکراوي خۆي و ڕێنمايي گه‌لێک که له ڕێگاي ڕاست لاي داوه .
له کوفه‌دا سه‌رنجي خه‌ڵک ڕاده‌کێشێت بۆ لاي پرسي ئيمامه‌ت ، له دانيشتني ئيبي زياددا ، ئه‌و مه‌حکووم ده‌کات ، ئه‌و تووره ده‌بێت و به‌ڵێن ده‌دات به کۆشتني ئيمام زه‌ينۆلعابێدين (ر.خ) ، به‌ڵام زێنه‌ب خۆي ده‌کاته سپه‌ري ئه‌و ، و ئه‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ ئه‌و بۆکژي ده‌بێ هه‌وه‌ڵ من بۆکژێت ."
له شام و مه‌دينه‌دا خه‌ڵک هان ده‌دات دژ به ده‌سه‌ڵاتي ئه‌و کاته و کاريگه‌ري زۆري ده‌بێ له سه‌ر خه‌ڵک بۆ خه‌بات گێڕاني نهێني و زێنه‌ب له هه‌ر هه‌لێک که‌ڵک ده‌گرێت بۆ پيشان داني گه‌نده‌ڵي ده‌سه‌ڵات و خستنه ڕووي .
2- ڕاگه‌ياندن له سه‌رده‌مي ديليدا
له سه‌رده‌مي ديليدا ڕاگه‌ياندن به ئه‌رکێکي خودايي ده‌زانێت . به پاراوي زماني ميراتي ، زانستي زاتي ، بوێري عليانه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ديل کراوه به‌ڵام شمشێري گۆيا و تێژي خۆي هه‌ڵده‌کات ، دژ به ته‌واوي ده‌سه‌ڵاتێکي زۆردار .
ئه‌ڵي زێنه‌ب بۆ به‌رنگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ کێشه و چه‌ڵه‌مه‌کان ، دڵي ئيمام حسه‌يني به ئه‌مانه‌ت گرتوه . حازر بوون له ته‌نيشتي ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه که کێويان به له‌رزه ده‌هێنا کارێکي دژوار بوو . به‌ڵام زێنه‌ب هه‌رچه‌نده دڵي پڕ له خه‌م و ده‌رد بوو ، دڵي شکا بوو و له‌شي لاواز ئه‌ينواند به‌ڵام له دڵي قققڵيه‌وه دڵنياييکي هه‌بوو که هۆي ئه‌وه‌ش ئه‌مه بوو که سه‌رکه‌وتني ڕاسته‌قينه‌ي له پێش چاواني خۆي ئه‌دي.
له کۆڕي يه‌زيددا ، جه‌نايه‌ته‌کان و تاوانه‌کاني ئه‌و ده‌رده‌خات بۆ دانيشتوان و ئه‌و که‌سانه‌ي له‌وێدا حازرن ، يه‌زيد سه‌ري سۆڕ ئه‌مێنێت و دانيشتنێ که بۆ شانازي خۆي پێکي هێنا بوو ده‌بێته مايه‌ي ڕسوايي ئه‌و . ئه‌م وتارانه ده‌م به ده‌م ده‌گاته ده‌ور وبه‌ري پايته‌خت و به‌ني ئۆمه‌ييه ده‌که‌وێته به‌ر قين و ڕقي مۆسڵمانان و به ئاشکرا نفريني يه‌زيد ده‌که‌ن و يه‌زيد که ده‌يه‌ويست بۆ سه‌رکه‌وتني خۆي ژێژن و خۆشي بگێڕێت ، به گۆته‌کاني ئه‌م خاتونه سه‌رشۆڕ ده‌بێت و چاره‌ييک نابينێ جگه له‌وه که کۆشتني حسه‌ين له خۆي پاک بسرێته‌وه و پاڵي بداته لاي ئيبني زياد .