ئاماده‌يي به‌ته‌واوه‌تي ئێران بۆ هاوکاري له‌گه‌ڵ 1+5
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران ڕايگه‌ياند وڵاته‌که‌ي ئاماده‌يه له چوارچێوه‌ي ڕێزگرتن له مافه‌کاني خه‌ڵکي ئێران به شێوه‌ي دو لايه‌نه نيگه‌رانييه‌کان له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ي ناڤۆکي خۆي بڕه‌وێنێته‌وه.
به‌پێي هه‌واڵي تبیانی کوردی : ڕامين ميهمانپه‌ره‌ست به ئاماژه به دانوستاني ناڤۆکي له ئالماتياي قه‌زاقستان دۆخي ئه‌م دانوستانه‌ي بۆ گه‌يشتن به ڕێککه‌وتنێک که داهاتوويه‌کي جێ قبووڵ کردن بۆ هه‌ردوو لايه‌ن به‌دي بهێنێت به گونجاو وه‌سف کرد.
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران ڕايگه‌ياند وڵاته‌که‌ي ئاماده‌يه له چوارچێوه‌ي ڕێزگرتن له مافه‌کاني خه‌ڵکي ئێران به شێوه‌ي دو لايه‌نه نيگه‌رانييه‌کان له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ي ناڤۆکي خۆي بڕه‌وێنێته‌وه.
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران وتي: به له‌به‌رچاوگرتني گۆڕانکارييه‌کان له به‌رنامه‌ي ناڤۆکي ئێران و سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي هه‌ڵوێسته‌کاني 1+5 به ته‌واوه‌تي هاوته‌ريبي داواکارييه‌کاني ئێران نييه، به‌ڵام ده‌کرێت له داهاتوودا زياتر نێزيک ببێته‌وه له داواکاري ئێران و له درێژه‌شدا چه‌ند بڕيارێک ئه‌درێت بۆ گه‌يشتن به ڕێککه‌وتن.
مه‌رجي ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌شي گه‌ڕانده‌وه بۆ شێوازي کارکردني دوو لايه‌ن و زاڵ بووني سياسه‌تێکي لۆژيکي و هه‌نگاوي هاوکات و هاوکێشي هه‌ردوو لايه‌ن له‌مباره‌وه.
کوردپرێس