قورئان و خواردن
وَإِذِ اسْتَسْقَىٰ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ فَقُلْنَا اضْرِب بِّعَصَاكَ الْحَجَرَ فَانفَجَرَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَّشْرَبَهُمْ كُلُوا وَاشْرَبُوا مِن رِّزْقِ اللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ (سوره‌تي البقرة60 )
يادي ئه‌و نيعمهته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا بۆ قه‌وم و گهلهكهي خۆي داواي باريني باراني كرد، ئێمه‌ش پێمان وت: به گۆچانه‌كه‌ت بده به (تاشه) به‌رده‌كه‌دا (جا هه‌ر ئه‌و كاره‌ي ئه‌نجامدا) به‌رده‌كه دوانزه كاني لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر هۆزێك چاوگهي خۆي ناسي (ئينجا پێمان وتن) ده بخۆن و بخۆنه‌وه له ڕزق و ڕۆزي و بهخششي خوا‌و تاوان و خراپه مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ويدا له كاتێكدا كه بهچاندني تۆوي خراپه‌وه خهريكن.
وَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي أَنتُم بِهِ مُۆْمِنُونَ (سوره‌تي المائدة 88 )
له‌و ڕزق و ڕۆزييه حه‌ڵاڵ و پاکانه بخۆن که خوا پێي بهخشيوون، له‌و خوايه بترسن که ئێوه هه‌ميشه باوه‌ڕي دامه‌زراوتان پێيهتي (خۆتان له ڕزق و ڕۆزيي حه‌رام بپارێزن).
وَالْأَنْعَامَ خَلَقَهَا لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌ وَمَنَافِعُ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (سوره‌تي النحل 5 )
ماڵاتيشي دروستکردووه بۆ خزمه‌تي ئێوه، (له خوري و موو پێستيان جۆره‌ها پۆشاك و ڕايه‌خ دروست ده‌که‌ن) که گهرميتان پێ ده‌به‌خشێت (له سه‌رماو سۆڵه‌دا)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودي تري لێ وه‌رده‌گرن له شيرو گۆشتهکهشي ده‌خۆن...
وَهُوَ الَّذِي سَخَّرَ الْبَحْرَ لِتَأْكُلُوا مِنْهُ لَحْمًا طَرِيًّا وَتَسْتَخْرِجُوا مِنْهُ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى الْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا مِن فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (سوره‌تي النحل 14 )
هه‌ر ئه‌و زاته‌يه که ده‌رياي بۆ بار هێناون تا گۆشتي ته‌ڕو تازه‌ي لێ بخۆن، تا له ئاويدا جۆره‌ها گه‌وهه‌رو مرواري ده‌ربهێنن و له ده‌ست و ملي بکه‌ن، هه‌روه‌ها کهشتيهکان ده‌بينيت ده‌ريا له‌ت ده‌که‌ن، تا فه‌زڵ و بهخششي تري په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ي سوپاسگوزاريش بکه‌ن.
وَإِذِ اسْتَسْقَىٰ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ فَقُلْنَا اضْرِب بِّعَصَاكَ الْحَجَرَ فَانفَجَرَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَّشْرَبَهُمْ كُلُوا وَاشْرَبُوا مِن رِّزْقِ اللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ (سوره‌تي البقرة60 )
وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (سوره‌تي المۆمنون 21 )
به ڕاستى له بهديهاتنى ماڵاتيشدا جێگه‌ى سه‌رنج و په‌نده بۆتان که ورد ببنه‌وه‌و به‌ديهێنه‌رى جوانکار بناسن) جا له‌وه‌ى که له سکياندا به‌دى دێت (مه‌به‌ست شيره) ده‌رخوارتان ده‌ده‌ين و چه‌نده‌ها که‌ڵکى زۆرى تر‌ى هه‌يه بۆتان (له پێستيان، له خورى و موويان... هتد) هه‌روه‌ها لێشيان ده‌خۆن (گۆشت و جگه‌رو سه‌رو پێيان به‌جۆره‌ها شێوه ئاماده ده‌که‌ن و خواردنى خۆشيان لێ دروست ده‌که‌ن).
ثُمَّ كُلِي مِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا يَخْرُجُ مِن بُطُونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِّلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (سوره‌تي النحل 69 )
له‌وه‌ودوا (فێرمان کردووه که) له هه‌موو به‌رو بووم و (شيله‌ي گوڵان و شتي به‌سوود) بخوات و پێمان ڕاگه‌ياندووه: ئه‌و نهخشانهي که په‌روه‌ردگارت بۆي کێشاويت به ملکهچيهوه ئه‌نجامي بده، (له دروست کردني شانه‌و مژيني شيلهو دروستکردني هه‌نگوين و پووره‌دان بهدهوري شازداو بهخێوکردني گه‌راکان... هتد)، جا له‌ناو سکي ئه‌و هه‌نگانه‌وه شلهيهکي ڕه‌نگ جياواز دێته ده‌ره‌وه که شيفاي تيادايه بۆ (زۆر نه‌خۆشي) خه‌ڵکي (سه‌ره‌ڕاي تامي شيرين و خۆشي)، به‌ڕاستي ئاله‌مه‌شدا به‌ڵگه‌و نيشانه‌ي به‌هێز هه‌يه بۆ که‌سانێك بير بکه‌نه‌وه (سه‌رنج بده‌ن له هه‌نگ و شانهکاني له فڕين و هاتووچۆي، له هه‌نگوين و تام و بۆن و ڕه‌نگي، له..، له.. هتد).
وَزَيْتُونًا. وَنَخْلًا وَحَدَائِقَ. غُلْبًا وَفَاكِهَةً وَأَبًّا. مَّتَاعًا لَّكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ (سوره‌تي عبس 32 -29)
هه‌روه‌ها زه‌يتوون و دارخورمايش. باخچه‌ي ده‌وره‌دراو به دارخورما يان دره‌ختي تر، ياخود باخي چڕ‌و پڕ. جۆره‌ها ميوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژو گيايانهي که خواکرده و ماڵات ده‌يخوات له له‌وه‌ڕگاکاندا. (هه‌موو ئه‌مانه ئاماده‌مان کردووه) تا خۆتان و ماڵاته‌کانتان سوودي لێ وه‌ربگرن.