ئه‌ميندارى حزبوڵاى عێراق : ئاماده‌ين کورد ره‌وانه‌ى شاخه‌کان بکه‌ين
ئه‌مينداري گشتي حيزبوڵاي عێراق و دامه‌زرێنه‌ري سوپاي موختار وتارێکى هه‌ره‌شه ئامێزى ئاراسته‌ى کورد کرد‌و رايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابى زه‌وي عێراق سنوري خۆيان درێژ بکه‌نه‌وه ئاماده‌ن کورد تاکو شاخه‌کان ده‌ربکه‌ن.
رۆژنامه‌ي "حه‌يات" له‌زارى واسق به‌تات ئه‌ميندارى گشتى حزبوڵاى عێراق و دامه‌زرێنه‌رى سوپاى موختاره‌وه بڵاويکرده‌وه که حکومه‌تي عێراق ناتوانێت ده‌ستگيرى بکات.
ئه‌مينداري گشتي حيزبوڵاي عێراق و دامه‌زرێنه‌ري سوپاي موختار وتارێکى هه‌ره‌شه ئامێزى ئاراسته‌ى کورد کرد‌و رايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابى زه‌وي عێراق سنوري خۆيان درێژ بکه‌نه‌وه ئاماده‌ن کورد تاکو شاخه‌کان ده‌ربکه‌ن.
به‌تات وتيشى: به‌هيچ شێوه‌يه‌ک سوپاکه‌ي هاوڵاتياني سوننه مه‌زهه‌ب ناکاته ئامانج، به‌ڵکو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌نه ئامانج که ده‌يانه‌وێت شيعه له ده‌سه‌ڵات دوربخه‌نه‌وه، وتيشى : من له پارێزگاي نه‌جه‌ف نيشته‌جێم و عێراق جێناهێڵم و له‌که‌سيش ناترسم.
به‌پێى رۆژنامه‌که به‌تات هه‌ره‌شه‌ى گه‌لى کورد کرد‌و رايگه‌ياندووه پێويسته به‌هۆى لاوازى حکومه‌تي عێراقه‌وه سنووره‌کانيان درێژ نه‌که‌نه‌وه بۆ پارێزگاکاني موسڵ و که‌رکوک و دياله‌و سه‌ڵاحه‌دين، ده‌ڵێت: پێويسته کورد به‌و سنووره‌ى ئێستاى رازي بێت ئه‌گه‌ر نا شکست ده‌هێنێت.
سه‌رۆکى سوپاى موختار ده‌شڵێت ئه‌وان چاودێرى هێزى پێشمه‌رگه ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر بگه‌نه ئه‌و بڕوايه‌ي کورد نيازيه‌تى سنووره‌که‌ى درێژبکاته‌وه ئاماده‌ن تاکو شاخه‌کان ده‌ريانکه‌ن.
جه‌ماوه‌رنيوز