عه‌ممار حه‌كيم: دابهشكردني عێراق ههڵهيهكي گه‌وره‌يه
عه‌ممار حه‌كيم سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني باڵاي ئيسلامي دابهشكردني عێراق به "ههڵهيهكي گه‌وره‌ي مێژويي" ناوده‌بات و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كێشه‌كان ده‌توانرێت چاره‌سه‌ربكرێن ئه‌گه‌ر ئيرادهيهكي راسته‌قينه له‌و باره‌يه‌وه هه‌بێت.
عه‌ممار حه‌كيم سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني باڵاي ئيسلامي دابهشكردني عێراق به "ههڵهيهكي گه‌وره‌ي مێژويي" ناوده‌بات و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كێشه‌كان ده‌توانرێت چاره‌سه‌ربكرێن ئه‌گه‌ر ئيرادهيهكي راسته‌قينه له‌و باره‌يه‌وه هه‌بێت.
حه‌كيم له‌ميانه‌ي كۆبونهوهي له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تي و سه‌رۆك هۆزي پارێزگاكاني فوراتي ناوه‌ڕاست لهنوسينگهكهي خۆي له‌به‌غدا هيواي خوست سياسه‌تمه‌داران گوێ له ده‌نگي دانايان و مه‌رجه‌عيه‌ته ئاينيهكان و كه‌سايه‌تي هۆزه‌كان و زاناياني ئايني بگرن به‌مه‌به‌ستي چاره‌سه‌ركردني كێشه‌كان و دوربكه‌نه‌وه له‌و لێدوانانهي بارگرژي لێده‌كه‌وێته‌وه.
حه‌كيم دابهشكردني عێراقي به "ههڵهيهكي گه‌وره‌ي مێژويي" ناوبرد‌و جه‌ختي لهوهكردوه كه رهخساندني هه‌لي گفتوگۆ‌و پێكه‌وه‌ژيان سه‌قامگيري سياسي زياتر ده‌كات.جێي ئاماژه‌يه خۆپيشانداني پارێزگاكاني ئهنبارو نه‌ينه‌واو سه‌ڵاحه‌دين له رۆژي 22/12/2012 ه‌وه به‌رده‌وامه‌و داواده‌كه‌ن زيندانيه بێ تاوانه‌كان ئازادبكرێن و كۆتاي به پهراوێزخستني سوننه‌كان بهێنرێت و ياساي چواري تيرۆرو لێپرسينه‌وه‌و دادوه‌ري هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه.
ان ار تی وی