شانده دانوستانکارهکاني 1+5 گه‌يشتنه قه‌زاقستان
شانده دانوستانکارهکاني وڵاتي ئه‌ندام له گرووپي 1+5 به ئامانجي ده‌ستپێکردني دانوستاني ناڤۆکي له‌گه‌ڵ ئێران، گه‌يشتنه شاري ئالماتياي پايته‌ختي قه‌زاقستان و پێده‌چێت وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا له‌م دانوستانه‌دا به‌شداريي بکات.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ڕۆيتێرز: شاندي ئه‌مه‌ريکايي به سه‌رۆکايه‌تي وێندي شێرمه‌ن به‌شداري ئه‌م خوله‌ي دانوستاني ناڤۆکي ده‌کات که له دانوستاني ناڤۆکي شاري مۆسکۆش سه‌رۆکايه‌تي شاندي ئه‌مه‌ريکاي له ئه‌ستۆ بوو.
شانده دانوستانکارهکاني وڵاتي ئه‌ندام له گرووپي 1+5 به ئامانجي ده‌ستپێکردني دانوستاني ناڤۆکي له‌گه‌ڵ ئێران، گه‌يشتنه شاري ئالماتياي پايته‌ختي قه‌زاقستان و پێده‌چێت وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا له‌م دانوستانه‌دا به‌شداريي بکات.
به‌ڵام هه‌ندێ ئه‌نداماني شاندي ئه‌مه‌ريکايي له‌م خوله‌ي دانوستاني ناڤۆکي نێوان ئێران و گرووپي 1+5 گۆڕدراون، له‌وانه گه‌ري سيمور، ڕاوێژکاري پێشووي کۆشکي سپي به‌شداري ئه‌م خوله‌ي دانوستانه‌کان ناکات.
شياوي ئاماژه‌يه؛ ڕۆژي يه‌کشه‌ممه وه‌فدي ئێراني به سه‌رۆکايه‌تي سه‌عيد جه‌ليلي، دهبيري ئه‌نجومه‌ني باڵاي ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي ئێران گه‌يشته ئالماتيا.
دانوستاني ناڤۆکي ئێران و 1+5 ڕۆژي سێشه‌ممه 26ي فێبريوێري/ 8ي ڕه‌شه‌ممه، کاتژمێر 13 به کاتي قه‌زاقستان له ئۆتێل ڕيسکاوسي ئاڵماتياي پايته‌ختي ئه‌و وڵاته، ده‌ستپێده‌کات.
له‌لايه‌کي ديکه‌وه جان کێري، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا له سهفهرێکي 9 ڕۆژه‌ي خۆي بۆ ئاسيا ده‌گاته ئالماتيا و له چوارچێوه‌ي دانوستاني ناڤۆکي ئێران و 1+5 به هاوڕێيهتي به‌رپرساني به‌ريتانيا، چين، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانيا و ڕووسيا له‌گه‌ڵ به‌رپرساني ئێراني ديدار و گفتوگۆ ئه‌نجام بدات.
کوردپرس