گرانترين کۆمپانيا ناودارەکاني جيهانلهلايهن
کۆمپانياي (ئەپل) لەدواي ساڵێک بەسەر دوا ماڵئاوايي دامەزرێنەرەکەي ، ستيڤ جۆپس ، هەر لە بەرەوپێش چوندايە و تائێستا بە گرانترين کۆمپانياي جيهاني دائەنرێت ، کە نرخەکەي مەزەندە ئەکرێت بە 183 مليارد دۆلاري ئەمەريکي، لە پلەي دووهەمدا کۆمپانياي ( ئاي بي ئێم) ي ئەمەريکي دێت کە نرخەکەي 116 مليارد دۆلارە ، کۆمپانياي ( گۆگل) لە پلەي سێهەمدايە .
تەنها کۆمپانيايەک لە ژێر ڕيزبەندي دەهەمين گرانترين کۆمپانيا هەژمار ئەکرێت ، کە ئەمەريکي نەبێت ،کۆمپانياي ( تێلە کۆمۆنيکەيشني چيني يە) کە نرخەکەي 47 مليارد دۆلارە .
کۆمپانياي (ئەپل) لەدواي ساڵێک بەسەر دوا ماڵئاوايي دامەزرێنەرەکەي ، ستيڤ جۆپس ، هەر لە بەرەوپێش چوندايە و تائێستا بە گرانترين کۆمپانياي جيهاني دائەنرێت
تەنها کۆمپانيايەکيش لە جيهاندا کە زۆر بە خێرايي نرخەکەي بەرز ئەبێتەوە ، تۆڕي کۆمەڵايەتي فەيسبوکە ، لە ڕيزبەندي 35 ەوە بەرزبۆتەوە بۆ 19 .
گرانترين کۆمپانياي ئەڵمانيش ( دۆيچە تێلەکۆم)ە کە نرخەکەي 26،8 مليارد دۆلارە و لە ژمارەي بيستەهەمي ليستەکەدا دێ ، دووەم گرانترين کۆمپانياي ئەڵماني کۆمپانياي ( ئێس ئەي پێ) يە.
گرانترين کۆمپانياي دروستکردني ئۆتۆمبيل لە جيهاندا ، کۆمپانياي ( بي ئێم دەبليو)يە، کە نرخەکەي 24،6 ملياردەو پێش تويۆتا کەوتۆتەوە ، هەروەها کۆمپانياي مارسيديس و فۆلکس ڤاگن لە ژێر ژمارە 1ظ ظ هەميندان لە ليستەکەدا .
لە ساڵي ڕابردوشدا بۆ يەکەم جار کۆمپانيايەکي ئەفريقي تواني بگاتە يەکێک لە 1هەمين کۆمپانياي جيهاني کە ئەويش کۆمپانيايەکي ئەفريقاي باشور بوو بە ناوي ( ئێم تێ ئێن) کە نرخەکەي 9،2 مليارد دۆلار و لە ڕيزبەندي 88 دا بوو .
تەنها پرسيارێکيش هەيە ، کە پێويستە بکرێت ، ئايا ئەبێت نرخي کۆمپانيا تازە پێگەيشتوەکانيکوردستان چەند بێت ؟ کە تا ئێستا بە نهێني ماونەتەوە و کەس نازانێت نرخي چەند مليارد دۆلارە ، بە دڵنيايي يەوە لە ڕيزبەندي کۆمپانيا جيهانيەکاندان ، بە لايەني کەمەوە لە ژێر 1ظ ظ هەميندان ولە کۆمپانياکەي باشوري ئەفەريقا دەوڵەمەندترن . هيوادارم ڕۆژێك بێت ،کە ببنە کۆمپانيايەکي نيشتيماني کوردستاني و لەژێردەستي گەندەڵەکاندا نەمێنێت و بە ئاشکرا بچێتە ناو ليستي کۆمپانيا جيهانيەکان.
ماله په ری زانست