ساڵحي: قووڵتر کراني پێوه‌ندييه‌کاني ئێران و ڕووسيا به قازانجي هه‌ر دوو وڵاته
وه‌زيري دره‌وه‌ي کۆماري ئيسلاميي ئێران ، قووڵتر کراني پێوه‌ندييه‌کاني ئێران و ڕووسياي به قازانجي هه‌ر دوو وڵات زاني.
به پێي ڕاپۆرتي هه‌واڵده‌ريي ئيرنا؛ "عه‌لي ئه‌کبه‌ر ساڵحي" وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) له په‌راوێزي ده‌يه‌مين دانيشتني کۆميسيۆني هاوکاريي هاوبه‌شي ئێران و ڕووسيا له مۆسکۆ له ديداري "ئێلێکساندێر نۆڤاک"ي وه‌زيري وزه‌ي ڕووسيا وتي: په‌ره‌پێدان و قووڵتر کردني هاوکارييه دوو لايه‌نه و چه‌ن لايه‌نه‌کاني ئێران و ڕووسيا به قازانجي دوو گه‌له و سه‌ربه‌خۆيي کۆماري ئيسلامي له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتي ڕووسيا ده‌توانن تۆکمه‌که‌ري يه‌کتري بن له ڕه‌وشي هه‌ستياري هه‌نووکه‌ي جيهاندا.
وه‌زيري دره‌وه‌ي کۆماري ئيسلاميي ئێران ، قووڵتر کراني پێوه‌ندييه‌کاني ئێران و ڕووسياي به قازانجي هه‌ر دوو وڵات زاني.
"عه‌لي ئه‌کبه‌ر ساڵحي" وتيشي: ئێران و ڕووسيا توانايه‌کي به‌رچاويان هه‌يه له بواري جۆربه‌جۆردا که که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و تواناگه‌له ده‌توانێ ببێته هۆي به‌هێزتر بوون و به‌رزتر بووني پێگه‌ي هه‌ر دوو وڵات له ئاستي جيهانيدا.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران به ئاماژه به پێگه‌ي ستراتژيک و جوگرافيايي بێ وێنه‌ي ئێران له ناوچه و سه‌رچاوه و ساماني ده‌وڵه‌مه‌ندي سرووشتي و ئابووري، په‌ره‌ي هاوکارييه‌کاني مۆسکۆ و تاران له بواري وزه، گواستنه‌وه و ترانزيتي جاده‌يي، ئاسنه‌ڕێي و زه‌ريايي له ڕۆناني ڕێگاي باکوور- باشوور و به‌شي پيشه‌سازي و کشت و کاڵي به گرينگ نرخاند.
ساڵحي به‌ڕێوه‌چووني دانيشتني کۆميسيۆني هاوبه‌شي هاوکارييه‌کاني ئێران و ڕووسياي له چوارچێوێکي شياو بۆ داڕشتن و جێبه‌جێ کردنيي ته‌بايي نامه‌کان بواري هاوکارييه‌کاني دوو وڵات زاني.
رادیو‌و سوران