هه‌ڵبژێردراني فيزيکزاني ئێراني
هه‌ڵبژێردراني فيزيکزاني ئێراني وه‌ک داوه‌ري به‌رجه‌سته‌ي گۆڤاره‌کاني ئه‌نجومه‌ني فيزيکيي ئه‌مريکا
دوکتور 'وه‌حيد که‌ريمي پور' له مامۆستاياني کۆليژي فيزياي زانکۆي پيشه‌سازيي شه‌ريف، وه‌ک يه‌کێک له داوه‌راني به‌رجه‌سته‌ي ساڵي 2013ي ئه‌نجومه‌ني فيزياي ئه‌مريکا هه‌لبژێردرا و رێزي لێگيرا.
هه‌ڵبژێردراني فيزيکزاني ئێراني وه‌ک داوه‌ري به‌رجه‌سته‌ي گۆڤاره‌کاني ئه‌نجومه‌ني فيزيکيي ئه‌مريکا
به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي خوێندکاراني ئيران(ئيسنا) به‌رنامه‌ي هه‌ڵبژاردني کارناسان و داوه‌راني به‌رجه‌سته‌ي ئه‌نجومه‌ني فيزياي ئه‌مريکا APSله 2008 زاينيي و به ئامانجي هه‌ڵبژاردن و رێزگرتن له توێژه‌راني هه‌ڵکه‌وته‌ي جيهان که رۆڵێکي گرينگيان له هه‌ڵسه‌نگاندن و له چاپداني بابه‌ته‌کان له کۆي گۆڤاره‌کاني ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا هه‌يه، ده‌ستي پێکراوه.ئێستاکه زۆرتر له 60هه‌زار لێکۆڵه‌ر له سه‌رانسه‌ري جيهان هاوکاري له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ني فيزياي ئه‌مريکا ده‌که‌ن که هه‌ر ساڵه‌ش نزيک به 150که‌سيان لێ هه‌ڵده‌بژێردرێت و به به‌خشيني بورسي توێژينه‌وه‌يي(فلوشيپ) له APS رێزيان لێده‌گيردرێ.
سه حه ر تی وی