نه‌تانياهو؛ ئيسرائيل ناتوانێ به‌رنامه‌ي ناڤۆکيي ئێران له ناو ببا
سه‌رۆک وه‌زيراني رژێمي زايۆنيستيي رايگه‌ياندوه که ئيسرائيل توانايي له‌و ناوبردني به‌رنامه‌ي ناڤۆکيي ئێراني نييه.
به پێي راپۆرتي په‌يامنێرمان له زمان رۆژنامه‌ي زايۆنيستيي تايمز ئيسرائيل، نه‌تانياهو به شێوازي ناراسته‌وخۆ ئاماژه‌ي کردووه که ئيسرائيل ناتوانێ به‌رنامه‌ي ناڤۆکيي ئێران له ناو ببا'.ئه‌و رۆژنامه‌ي زايۆنيستيه هه‌روه‌ها نوسيويه ئيسرائيل ده‌توانێ زه‌بري بنهڕهتيي له دامه‌زراوه ناڤۆکييه‌کاني ئێران بدا به‌ڵام ئه‌وه ئه‌رته‌شي ئه‌مريکايه که ده‌توانێ به يهگجاري ئه‌و دامه‌زراوانه له ناو ببات.نه‌تانياهو که روو له لێژنه‌ي جولهکهکاني ئهمريکيي قسه‌ي ده‌کرد وتيشي بايکۆتهکاني داسه‌پێنراو به سه‌ر ئێران ته‌نيا کاتێک کاريگه‌ريان ده‌بێ که ئێرانييه‌کان به راستي هه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌يه‌ک له‌سه‌ر سه‌ري خۆيان بکه‌ن.سه‌رۆک وه‌زيراني رژيمي زايۆنيي وتيشي؛ بۆوه‌ي بتواني هه‌ڕه‌شه‌يه‌کي باوه‌ڕپێکراو بي، ده‌بێ نيشاني بدهي ئه‌وه‌ش به‌و واتايهيه که بێت‌و بايکۆتهکان کاريگه‌ريان نه‌بێ، که تاکو ئێستاش نه‌يانبووه، ئێوه له بژاردهي هه‌ڕه‌شه که‌ڵک وه‌رده‌گرن.ناوبراو وتيشي؛ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌کردنه کارێکه که ئه‌مريکا ده‌توانێ به ته‌واوه‌تي ئه‌نجامي بدا و ئێمه‌ش ده‌توانين زياني جيدي لێبدهين.نه‌تانياهو وتيشي که ساڵي 2013 ساڵێکه که ده‌بێ برياري پێويست سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ي ناڤۆکيي ئێران بدرێ.
سايتي سەحەر تي وي