دهرکراني فه‌رماني راگيراني سرويس دان به "هيپسان تيڤي"
به پێي راپۆرتي رۆژي هه‌ينيي پرێس تيڤي له هێرشێکي ئاشکرا بۆسه‌ر ئازاديي راده‌ربڕين ده‌وڵه‌تي سپانيا خزمه‌تگوزاريي سهتهلايتيي "هيسپاسهت" فه‌رماني داوه سرويس دان به کاناڵي سپانيايي زماني ئێرانيي هيپسان تيڤي و کاناڵه ئينگليزيي زمانه ئێرانييهکاني پرێس تيڤي راگرێ.
ئه‌م ههنگاوهي هيسپاسهت له‌گه‌ڵ پێشوازيي گهرمي زايۆنييهکان له ئه‌مريکا به‌ره‌و روو بووه‌ته‌وه به چه‌شنێک که ده‌يڤيد ههريس به‌ڕێوه‌به‌ري کارگێڕيي لێژنه‌ي جولهکهکاني ئه‌مريکا له به‌ياننامه‌يه‌کدا ئه‌م ههنگاوهي ده‌وڵه‌تي سپانياي ستايش کردووه و ره‌زامه‌نديي خۆي له‌م باره‌يه‌وه ده‌ربڕيوه.ههريس داني نا به‌وه‌دا كه ئه‌م لێژنه‌يه بۆ راگرتني په‌خشي کاناڵه ئێرانييه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرساني سپانيايي چه‌ندين مانگ وتووێژي له‌گه‌ڵ کردوون.
پێشتريش کۆمپانياکاني دابينکاري خزمه‌تگوزاريي سهتهلايتيي يوتێل سه‌ت و هاتبێرديش سرويس دان به هيپسان تيڤي و پرێس تيڤييان راگرت. "موحه‌ممه‌د سه‌ره‌فراز" سه‌رۆكي به‌شي ده‌ره‌وه‌ي سنوريي راديۆ و تهلهفيزيۆني کۆماري ئيسلاميي ئێران سه‌باره‌ت به‌م ههنگاوهي ده‌وڵه‌تي سپانيا جه‌ختي کرد: ئه‌و رهوشهي که ده‌وڵه‌تاني رۆژئاوايي بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي ميديا ئێرانييه‌کان ده‌ستيان پێ کردووه له بواري مافهوانييهوه وهبيرهێنهرهوهي "ياساي دارستان"و لهروانگهي ئازاديي رادهربڕينهوه وهبيرهێنهري "چاخهكاني ناوه‌ڕاست"و پشكنيني بيروڕايه که تێيدا زانين، تاوان ده‌هاته ئه‌ژمار.
سايتي تەلەفيزيۆني کوردي