• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 643
  • شەممه 30/10/1391
  • رۆژژمێر :

چه‌ند ڕێسايه‌ك بۆئه‌وه‌ي‌ ببيته‌ كابانێكي‌ نمونه‌ي

بۆ ئه‌وه‌ي‌ ببيته‌ كاكانێكي‌ نمونه‌يي‌‌و سه‌ركه‌وتوو له‌هه‌موو بواره‌كاني‌ ژاندا پێويسته‌ ڕه‌چاوي‌ ئه‌مانه‌بكه‌ي:

- شه‌وي‌ پێشوو نه‌خشه‌ي‌ ڕۆژي‌ داهاتوو بكێشه‌.

- تايتڵه‌سه‌ره‌كيه‌كاني‌ كاره‌ گرنگه‌كاني‌ رشۆژي‌ داهاتوو بنوسه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردني‌ مرونه‌ت.

- پشت ببه‌سته‌ به‌ئامۆژگاريه‌كي‌ پێغه‌مبه‌ري‌ پێشه‌واوامان كه‌ ده‌فه‌رمووێت ((ئايا شتێكتان پێ‌ نيشان بده‌م له‌خزمه‌ت كار باشتر بێت، كاتێك چونه‌ سه‌ر جێگاي‌ نوستن 33جار(سبحانه‌الله) ‌و33جار(الحمدالله)34جار (الله اكبر)بكه‌ن ئه‌مانه‌ له‌خزمه‌تگوزار باشتره‌ بۆتان.

- زوو هه‌لسته‌ له‌خه‌ووكاره‌كانتڕاپه‌ڕێنه‌ پێش ده‌رچووني‌ منداڵه‌كانت بۆقوتابخانه‌‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ ئيش.

- كاته‌كانت ڕێكبخه‌و‌و سوودي‌ لێ‌ وه‌ربگره‌ بۆ نمونه‌  له‌گه‌ڵ كاركردنيش له‌ڕاديۆوه‌ گوێ‌ له‌قورئان بگره‌ چونكه‌ چاكترين هاوڕێ‌ يه‌ له‌سه‌فه‌رو ماڵه‌وه‌.

پشت ببه‌سته‌ به‌ئامۆژگاريه‌كي‌ پێغه‌مبه‌ري‌ پێشه‌واوامان كه‌ ده‌فه‌رمووێت ((ئايا شتێكتان پێ‌ نيشان بده‌م له‌خزمه‌ت كار باشتر بێت، كاتێك چونه‌ سه‌ر جێگاي‌ نوستن 33جار(سبحانه‌الله) ‌و33جار(الحمدالله)34جار (الله اكبر)بكه‌ن ئه‌مانه‌ له‌خزمه‌تگوزار باشتره‌ بۆتان.

- نيه‌تت وابێت ئه‌مڕۆ هه‌رچي‌ ئه‌نجام ده‌ده‌يت له‌به‌رخوا بێت له‌كاروكرده‌وه‌كانت.

- ڕێكخستني‌ ئيش‌و كاره‌كان يه‌ك له‌دواي‌ يه‌ك بۆ نمونه‌ ته‌واوكردني‌ ئيشي‌ ماڵ تا سه‌عات نۆ پاشان ئاماده‌كردني‌ خۆراك بۆ كاتژمێر دوانزه‌ با جنجاڵي‌ دروست نه‌بێ‌.

- هه‌وڵ بده‌ به‌پێ‌ توانا پشت به‌ئاميره‌تازه‌كان ببه‌ستي‌ .

- شتانێك بكڕ بۆماڵ كه‌ خزمه‌تت بكات نه‌ك خزمه‌تي‌ بكه‌ي‌ وه‌ك شتي‌ زياده‌ي‌ سه‌ركه‌وانته‌ر‌و هه‌ندێ‌ شوێني‌ تر.

- زۆر ڕۆمه‌چۆ له‌شۆردني‌ شتي‌ ماڵ تا پله‌ي‌ وه‌سواسي‌.

- زۆر خۆت هيلاك مه‌كه‌ ژونكه‌ له‌شيشت حه‌قي‌ هه‌يه‌ به‌سه‌رته‌وه‌.

- هه‌ندێ‌ له‌كاره‌كانت دابه‌ش بكه‌ به‌سه‌ر منداڵه‌كانت ئيشي‌ بچوك بۆ منداڵي‌ بچوك گه‌وره‌ش بۆ گه‌وره‌.

- منداڵه‌كانت ڕابهێنه‌ له‌سه‌ر پاك‌و خاوێني‌ ناوماڵ.

- له‌بيرت نه‌چي‌ ده‌ست خۆشي‌ لي‌ كردن له‌هه‌ر كام له‌مناڵه‌كان كه‌ كاري‌ باشي‌ ئه‌نجام داوه‌ چونكه‌ سوپاس‌و پاهه‌ڵدان ئه‌بێته‌هۆي‌ هاندان بۆكاري‌ چاكتر.

 

سەرچاوه :سايتي باخچه