ئاسه‌واري زکري خواي گەورا
بزانن له هه‌موو کات و سات و له هه‌موو شوێنێک‌دا خواي گه‌وره بينه‌ر و شاهيدي کار و کرده‌وه‌ي ئێمه‌يه‌زيکري به‌رده‌وامي خواي گه‌وره و ناوهێنان له‌و دلۆڤانه بێ هاوتايه، ده‌بێته هۆي ئارامي ژياني ئيمانهداران و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي ڕيگا و ڕيبازي ژياني مرۆڤ به‌رده‌وام ڕوون و زوڵاڵ بێت و توشي چه‌واشه و ون‌بوون نه‌بێت. حه‌زره‌تي ئيمام عه‌لي سڵاوي خواي لێ بێت فه‌رمووي: زيکر و يادي خواي گه‌وره ڕه‌وشت و کرده‌وه‌ي هه‌موو ئيمان‌دارانه. دياره ئه‌و که‌سانه وا چێژ و فێنکايي شه‌ربه‌تي زيکري مه‌عبوديان تاقي کردۆته‌وه، به‌رده‌وام تينووي فه‌زڵي خوداي خۆيانن و هيچ سنوورێک بۆ زيکري خواي گه‌وره‌يان دانانێن. حه‌زره‌تي ئيمام سادق سڵاوي خواي لێ بێت هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: هه‌موو شتێک سنوور و ئه‌ندازه‌ي هه‌يه، جگه له زيکري ناوي خودا که هيچ سنوور و ئه‌ندازه‌يه‌ک بۆي دانه‌نراوه.
بزانن له هه‌موو کات و سات و له هه‌موو شوێنێک‌دا خواي گه‌وره بينه‌ر و شاهيدي کار و کرده‌وه‌ي ئێمه‌يه‌زيکري به‌رده‌وامي خواي گه‌وره و ناوهێنان له‌و دلۆڤانه بێ هاوتايه.
ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانين ئه‌م ياسا و بنه‌ما هزري و عيبادي‌يه له ژياني خۆمان‌دا به ڕێوه ببه‌ين و به‌رده‌وام له حاڵي دوپات کردنه‌وه‌ي زيکري خوداي گه‌وره و له يادي ئه‌و مه‌عبوده‌دا بين، ئه‌وا ژياني ئێمه ڕه‌ونه‌ق و به‌ره‌که‌ت به‌خۆوه ده‌بينێ و ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي له هه‌مو هه‌وراز و نشێوێکي ژياني خۆمان و بنه‌ماڵه‌مان‌دا، خواي ميهره‌بان بێته هاناي ئێمه‌وه و به‌رده‌وام يارمه‌تي‌مان بدات.
له ئاييني پيرۆزي ئيسلام دا به شێوه‌يه‌ک باسي زيکري خودا کراوه که يادي ئه‌و مه‌عبووده بێ وێنه‌يه له ڕێبازي ژيان‌دا به‌رده‌وام له مێشک و زه‌يني ئيمان‌داران‌دا بێت و بزانن له هه‌موو کات و سات و له هه‌موو شوێنێک‌دا خواي گه‌وره بينه‌ر و شاهيدي کار و کرده‌وه‌ي ئێمه‌يه. هه‌ر بۆيه له قورئاني مه‌جيددا له سه‌ر بابه‌ته داکۆکي ده‌کريت و ده‌فه‌رمێ: بترسن له گه‌وره‌يي خودا چونکو ئاگا و زانايه به ته‌واوي کار و کرده‌وه‌ي ئێوه. هه‌روه‌ها له شوێنيکي‌تردا ده‌فه‌رمێ: له هه‌ر کوێ بن خوا له گه‌ڵ ئێوه‌يه. که وايه به‌نده‌ي ئيمان‌داري خواي ته‌عالا، ده‌بێ له هه‌موو کاته‌دا هه‌وڵ بدات ناو و زيکري ئه‌و خودايه‌ي له سه‌ر زار و له نێو دڵ‌دا بێت که به فه‌رمووده‌ي خۆي، له ده‌ماري مل، به ئينسانه‌وه نزيک‌تره.