پرته‌قاڵ چه‌ورى زياده له له‌شدا ناهێڵێت
به‌کارهێنان و سوده‌کانى پرته‌قاڵ:
پرته‌قاڵ ئه‌گه‌ر پاش نان بخورێت هه‌وێنه شيکه‌ره‌وه‌کانى ناو گه‌ده چالاک ده‌کات و ئه‌گه‌ر پێش نان بخورێت ئاره‌زوى خواردن زياد ده‌کات.
1. پرته‌قاڵ به‌سوده بۆ مێشک و کۆئه‌ندامى ده‌مار. هه‌روه‌ها گه‌شه‌ى له‌ش زياد ده‌کات و سوڕى خوێن چالاک ده‌کات.
2. به‌سوده بۆ سنگ و چاره‌سه‌رى کۆکه‌يه و جگه‌ر به‌هێز ده‌کات.
3. پاشه‌ڕۆکانى ريخۆڵه ڕاده‌ماڵێت.
4. چالاککه‌ر‌و بوژێنه‌ره‌وه‌ى فه‌رمانه‌کانى گورچيله‌يه.
5. سودى هه‌يه بۆ دابه‌زاندنى په‌ستانى خوێن.
6. کاريگه‌رى زۆرى له پاراستنى له‌ش له نه‌خۆشى ئه‌سکه‌رپووت و داخورانى ددان هه‌يه.
7. خواردنى پرته‌قاڵ به‌سوده بۆ نه‌هێشتنى قه‌له‌وى و چه‌ورى زياده له له‌شدا.
8. بۆ رشانه‌وه‌ى ژنى دووگيان و تێکچوونى گه‌ده باشه. هه‌روه‌ها بۆ کۆکه‌ڕه‌شه و خوێن به‌ربوون و نه‌خۆشى جگه‌ر و شه‌کره به‌سوده.
9. ئه‌گه‌ر شه‌ربه‌ته‌که‌ى له‌گه‌ڵ که‌مێک شه‌کر بخورێت هه‌ڵامه‌ت سوکتر ده‌کات.
10. پرته‌قاڵ ئه‌گه‌ر پاش نان بخورێت هه‌وێنه شيکه‌ره‌وه‌کانى ناو گه‌ده چالاک ده‌کات و ئه‌گه‌ر پێش نان بخورێت ئاره‌زوى خواردن زياد ده‌کات.
11. به‌سوده بۆ نه‌رمى و جوانى پێستى ده‌ست و په‌نجه و ناسککردنه‌وه‌ى. چونکه سود له ئاوى توێکڵى پرته‌قاڵ وه‌رده‌گيرێت بۆ به‌خشيني جوانى و رۆنه‌قى.
12. ئه‌گه‌ر شه‌ربه‌ته‌که‌ى تێکه‌ڵ به ئاوى ليمۆ بکرێت له زۆر نه‌خۆشى ده‌مانپارێزێت.
13. رۆنه‌که‌ى به‌کار ده‌هێنرێت بۆ تێکه‌ڵکردنى له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌کان بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و تام و چێژه‌ى که نه‌خۆش حه‌زى پێ ناکات.
14. وڵى پرته‌قاڵى وشککراوه ڕۆڵى چالاککه‌ره‌وه ده‌بينێ بۆ ده‌ماره‌کان، ئه‌ويش به به‌کارهێنانى گوڵاوه‌که‌ى.
15. له‌گه‌ڵ رۆنى (Turpentine) به‌کار ده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌وکردنى بۆرى هه‌ناسه‌ى درێژخايه‌ن (Chronic bronchitis).
سەرچاوه:مالپەري چەتر پرێس