زمزم باش‌ترين ئاوی جیهان
به پێي هەواڵي تێبيان کوردي و ڕاپورتي هەواڵدەري جەماوەر نيوز:لێکۆلينه‌وه‌يه‌کى تازه‌ى زانستى ئاشکراى کردووه ، ئاوى زمزم باش‌ترين ئاوه له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى ، چونکه له باش‌ترين ڕێژه‌ى خوێ و سه‌رچاوه‌ى به‌سوودى ته‌ندروستى پێکهاتووه،
نوێنه‌رى کۆليژى ئه‌ندازيارى له زانکۆى ئه‌سکه‌نده‌ريه دکتۆر حمدى سه‌يف له ئه‌نجامى به‌راورد کردنى ئاوى زمزم له‌گه‌ل جۆره‌کانى تر‌ى ئاو ده‌لێت” له‌کاتى گه‌شتکردندا بۆ شارى مه‌ککه ئێمه هه‌موومان ئه‌و ئاوه سازگارو پاک وخاوێنه ده‌خۆينه‌وه ، که ته‌نها يه‌ک ڤايرۆسيشى تێدا نييه،
سه‌يف وتيشى ، ئاوى زمزم سوودێکى پزيشکى هه‌يه‌و يارمه‌تى چاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشيه‌کانى دڵ و گۆرچيله‌و چاو و سه‌رئێشه‌و ژماره‌يه‌ک نه‌خۆشى درێژخايه‌ن ده‌دات.
به‌پێى ئه‌م لێکۆلينه‌وه‌يه‌ش که له نێوان ئاوى زمزم و ئاوه‌کانى تر‌ى شارى مه‌دينه يان هه‌ندێ شوێنى تر ئه‌نجامدراوه ، ئاشکرابووه ، که ئاوى زمزم له ڕێژه‌يه‌کى به‌رزترى خوێ ى کالسيۆم و مه‌گنسيۆم پێکهاتووه ، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و شيکردنه‌وه‌يه‌ى له‌لان کارگه‌کانى ئه‌وروپى و کارگه‌کانى وه‌زاره‌تى کشتۆکال و ماده‌ى ئاوى سعودى ئه‌نجامدراوه،
توێژه‌رانى ميسرى ده‌لێن: ده‌رئه‌نجامه‌کانى شيکردنه‌وه‌ى ئاوى زمزم ئه‌و به‌لگه‌يه ڕوون ده‌کاته‌وه که خواردنه‌وه‌ى سوودێکى زۆر به مرۆڤ ، به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى فه‌ريزه‌ى حه‌ج سه‌ردانى ولاتى سعوديه.