• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 206
  • چوار شەممه 13/10/1391
  • رۆژژمێر :

ئايه‌توڵڵا  سيستاني، ره‌خنه‌ له‌ جلوبه‌رگي‌ گه‌نجاني‌ عێراق ده‌گرێت

 

ئايه‌توڵڵا عه‌لي‌ سيستاني، مه‌رجه‌عي‌ باڵاي‌ شيعه‌كاني‌ عێراق، ره‌خنه‌ له‌ گه‌نجان‌ و لاواني‌ عێراق ده‌گرێت به‌هۆي‌ ئه‌وه‌وه‌ كه‌ جلوبه‌رگي‌‌ ناشايسته‌ ده‌پۆشن له‌كاتي‌ چونيان بۆ ناو مزگه‌وته‌كان له‌ رۆژاني‌ زياره‌تدا.

به پێي هەواڵي تێبيان کوردي و ڕاپورتي هەواڵی ‌ ئاژانسي‌ هه‌واڵي‌ ئه‌سوات ئه‌لعێراق، له‌ باره‌ي‌ تێبينييه‌كاني‌ له‌سه‌ر شێوازي‌ ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ي‌ كه‌ گه‌نجاني‌ عێراق ده‌يانپۆشت له‌ كاتي‌ چوونيان بۆ مزگه‌وته‌كان وتوويه‌تي‌: "هه‌ندێك له‌ جلوبه‌رگه‌كان حه‌رامن‌ و هه‌ندێكيشيان گونجاو نين، له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكيشدا پێويسته‌ له‌سه‌ر گه‌نجان‌ و لاوان جلوبه‌رگي‌‌ ناشايسته‌ي‌ ته‌سك ياخود ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ نه‌پۆشن كه‌‌ وێنه‌ ‌و گوزارشتي‌ ناشايسته‌يان له‌سه‌ر نووسراوه‌و له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئاينييه‌كاندا نه‌گونجاوه‌". 

سيستاني‌ راشيگه‌ياندووه‌، پۆشيني‌ جلوبه‌رگ به‌شێكه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتي‌ مرۆڤه‌كان، هه‌روه‌ك ئاماژه‌يه‌ بۆ ئاستي‌ عه‌قڵ ‌‌و رۆشنبيري ‌‌و ده‌روون ‌و هۆشي‌ تاكه‌كان. راشيگه‌ياندووه‌‌: "پێويسته‌ به‌ تايبه‌تي‌ له‌ شوێنه‌ پيرۆزه‌كاني‌ وه‌ك مزگه‌وت ‌و مه‌زارگه‌ ئاينييه‌كاندا ره‌چاوي‌ پۆشيني‌ جلوبه‌رگ بكرێت".