ئامانجه‌کاني قۆرئان
قۆرئاني پيرۆز ئامانجه‌کاني هاتنه‌خواره‌وه‌ي خۆي باس کردووه که برێک له‌وانه بريتيه له :
1- رزگار بوون له که‌مته‌رخه‌مي
قۆرئاني پيرۆز ڕاده‌گه‌ينێت که يه‌کێک له ئامانجه‌کاني رزگار بووني مرۆڤه له که‌مته‌رخه‌مي : «تنزيل العزيز الرحيم لتنذر قوما ما انذر باۆهم فهم غافلون» (يس:6); قۆرئان نێرراوي خواي زاڵ و دڵۆڤانه بۆ ئه‌وه‌ي بترسێني ئه‌و که‌سانه که باوکه‌کانيان نه‌ترسراون ; له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که که‌مته‌رخه‌من .
مرۆڤه‌کان بۆ ناسيني خوا و جيهان تووشي ڕوانگه‌ي هه‌ڵه بوون و زۆر جار ناسێنێکي درۆستيان له جيهان، خۆ و خوا نيه ، چونکوو زۆرجار ناتوانن به پشت به‌ستن به ئامێه مرۆڤايه‌تيه‌کان ناسين و زانستي پێويست به ده‌ست بێنن ; «و ما اوتيتم منالعلم الا قليلا» (ئه‌سراء:85) ئه‌وه‌ي که ئێوه ده‌يزانن زۆر که‌مه .
2- وه‌بيرهێنانه‌وه‌ي ئه‌و شتانه‌ي که له‌بيرکراون
خواي گه‌وره له ڕيگاي سرۆشت، ئه‌قڵ و وه‌حي، ڕاستيه‌کاني خستوه‌ته به‌رده‌م مرۆڤه‌وه ، به‌ڵام خۆشه‌ويستي ئه‌م دنيا ، چێژه ماديه‌کان و هه‌ڵخراندني شه‌يتان و هه‌وا و هه‌وه‌س بوه‌ته هۆي ئه‌وه که ئه‌و ڕاستيانه له‌بير بکرێن . يه‌کێک له ئامانجه‌کاني قۆرئاني پيرۆز وه‌بيرهێنانه‌وه‌ي ئه‌و ئه‌و ڕاستيانه‌ن که له‌بير کراون . «ان هو الا ذكر للعالمين» (ته‌كوير:29) قۆرئاني بۆ خه‌ڵکي جيهان شتێک جگه له وه‌بيرهێنانه‌وه نيه .
3- پێشکه‌ش کردني ڕوانگه درۆست و پێويسته‌کان
مرۆڤه‌کان بۆ ناسيني خوا و جيهان تووشي ڕوانگه‌ي هه‌ڵه بوون و زۆر جار ناسێنێکي درۆستيان له جيهان، خۆ و خوا نيه ، چونکوو زۆرجار ناتوانن به پشت به‌ستن به ئامێه مرۆڤايه‌تيه‌کان ناسين و زانستي پێويست به ده‌ست بێنن ; «و ما اوتيتم منالعلم الا قليلا» (ئه‌سراء:85) ئه‌وه‌ي که ئێوه ده‌يزانن زۆر که‌مه .
4- پێشکه‌ش کردني به‌ڵگه‌ي ڕوون له‌سه‌ر ڕوانگه درۆست و پێويسته‌کان
مرۆڤ بۆ پێواني ڕێگاي ڕاستي ته‌واوه‌تي پێويستي به‌وه هه‌يه که ڕێگاي درۆست و راسته‌قينه‌ي، که بگاته ته‌واوه‌تي ڕاستي ، به‌و پيشان بده‌ن و له‌سه‌ر درۆست بووني ئه‌و ڕێگاش ، به‌ڵگه‌ي ڕوون و بێ گۆماني هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ي له درێژه‌ي ڕێگادا تووشي گۆمان و وه‌ستان نه‌بێت و به‌رانبه‌ر به هه‌وه‌س و دڵه‌خۆرپێي شه‌يتان له باري ئه‌قڵيوه نه‌که‌وێت . قۆرئاني پيرۆز هه‌م ڕێگاي ڕاستي ته‌واوه‌تي پيشان ئه‌دات و هه‌م به پشتيواني به‌ڵگه‌ي ڕوون و بێ گۆمان ،درۆست بووني ئه‌و ڕێگا ده‌سته‌به‌رێ ئه‌کات ، قۆرئاني پيرۆز له جه‌ند ئايه‌تدا ئاماژه ئه‌کات به‌م ڕاستيه : «و بينات من الهدي و الفرقان» (به‌قه‌ره:185)
5- ڕوون کردنه‌وه‌ي ڕاستي له ناڕاستي
ڕوون کردنه‌وه‌ي ئه‌و پرسانه‌ي که ڕوانگه‌ي جيا جيا له‌سه‌ريان هه‌يه و پێشکه‌ش کردني پێوه‌ر بۆ ناسيني ڕاستي له ناڕاستي ، يه‌کێکيتر له ئامانجه‌کاني قۆرئانه : «و ما انزلنا عليك الكتاب الا لتبين له‌م الذي اختلفوا فيه» (نحل:64) ئێمه قۆرئانمان بۆ ئه‌وه ناردووه بۆ تۆ که ئه‌و پرسانه‌ي که ڕوانگه‌ي جياجيايان له‌سه‌ره ڕوون بکه‌يت .
6- ڕامان له ئايه‌ته‌کاني قۆرئاندا
ڕامان له ئايه‌ته‌کاني قۆرئاندا ڕۆڵێکي برچاوي هه‌يه بۆ فامکردني ئه‌و و له لێگێڕاوه‌کانيشدا زۆر دووپاتي له‌سه‌ر کراوه و خوێندنه‌وه‌ي به بێ بيرکردنه‌وه و ڕامانيان ، بێ سوود و به‌داخ ناو بردووه . له ئايه‌تي پێرۆزي 29 سووره‌ي ساد هاتووه : «كتاب انزلناه اليك مبارك ليدبروا ياته»; کتێبێکي پڕ لر خه‌ير و پيمان بۆت نارد بۆ ئه‌وه‌ي بيري لێبکه‌ي .
7- ڕامان
قۆرئاني پێرۆز زۆر تاريفي ڕاماني کردووه و خۆي به هێنانه‌وه‌ي چێرۆک و په‌ند و نموونه وڕاپۆرتي پێشينيان و باسي جۆراوجۆر ، به جوانترين شێوه ،تێده‌کۆشێ مرۆڤ به‌ره‌و بيرکردنه‌وه ببات بۆ ئه‌وه‌ي بزانێ که ئه‌م دنيايه ته‌نيا پێشه‌کيه و ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ي که هه‌تاهه‌تاييه جيهاني دوواڕۆژه و نه‌خڵاتێت .
سه‌رچاوه :
وه‌رزنامه‌ي مه‌عرێفه‌ت ، ژامره 24