• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2390
  • دوو شەممه 6/9/1391
  • رۆژژمێر :

گۆمان له‌ ده‌سنوێژدا

شوێنه‌کاني گۆمان له‌ ده‌سنوێژدا

-          الف : له‌ نێو نوێژدا :

ئه‌گه‌ر له‌ نێو نوێژدا دوودڵ بوو که‌ ده‌سنوێژي گرتووه‌ يان نا ، ئه‌وه‌ نوێژه‌که‌ي باتڵه‌ ئه‌بێ ده‌سنوێژ بگرێت و نوێژ بخوێنێ .

-          ب : دواي نوێژ :

1-      ئه‌گه‌ر له‌ دواي نوێژه‌که‌ دوودڵ بوو که‌ ده‌سنوێژي گرتووه‌ يان نا ، ئه‌وه‌ نوێژه‌که‌ي درۆسته‌ به‌ڵام ئه‌بێ بۆ نوێژه‌کاني دوايي ده‌سنوێژ بگرێت .

2-      ئه‌گه‌ر دوودڵ بوو که‌ به‌ر له‌ نوێژ ده‌سنوێژه‌که‌ي شکاوه‌ يان دواي نوێژ ، ئه‌وه‌ نوێژه‌که‌ي درۆسته‌ .

3-       که‌سێ که‌ ئه‌زانێ ده‌سنوێژي گرتووه‌ و بێ ده‌سنوێژيش هاتووه‌ به‌سه‌ريا "بۆ نموونه‌ مێزي کردووه‌" ئه‌گه‌ر نه‌زانێ کاميان زووتر بووه‌ ئه‌گه‌ر دواي نوێژ بێت ئه‌بێ ده‌سنوێژ بگرێت و چاکتريش ئه‌وه‌يه‌ ئه‌و نوێژه‌ي خوێندوويه‌تي دووپاتي کاته‌وه‌ .

-          ج : به‌ر له‌ نوێژ

1-      که‌سێ که‌ دوودڵه‌ ده‌سنوێژي گرتووه‌ يان نا ، ئه‌بێ ده‌سنوێژ بگرێت . 

2-      که‌سێ که‌ دوودڵه‌ ده‌سنوێژه‌که‌ي شکاوه‌ يان نا ، ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دڵي خۆي دامه‌زرێنێ که‌ ده‌سنوێژه‌که‌ي ماوه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواي مێزکردن خۆي به‌ ته‌واوي خاڵي نه‌کردبێت و دواي ده‌سنوێژ ته‌ڕييێک له‌و بێته‌ده‌ر که‌ نه‌زانێ مێزه‌ يان شتێکي تر ، ئه‌وه‌ نوێژه‌که‌ي باتڵه‌ .

که‌سێ که‌ ئه‌زانێ ده‌سنوێژي گرتووه‌ و بێ ده‌سنوێژيش هاتووه‌ به‌سه‌ريا "بۆ نموونه‌ مێزي کردووه‌" ئه‌گه‌ر نه‌زانێ کاميان زووتر بووه‌ ئه‌گه‌ر دواي نوێژ بێت ئه‌بێ ده‌سنوێژ بگرێت و چاکتريش ئه‌وه‌يه‌ ئه‌و نوێژه‌ي خوێندوويه‌تي دووپاتي کاته‌وه‌ .

-          د: ئه‌گه‌ر که‌سێ بزانێ که ده‌سنوێژي گرتووه‌ و بێ ده‌سنوێژيش هاتووه‌ به‌سه‌ريا ‌به‌ڵام نه‌زانێ کاميان زووتر بووه‌ :

1-      ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ نوێژ بێت ، ده‌سنوێژ بگرێت .

2-      ئه‌گه‌ر له‌ نيوان نوێژدا بێت ، ئه‌بێ نوێژه‌که‌ي ببڕێت و ده‌سنوێژ بگرێت .

3-      ئه‌گه‌ر له‌ دواي نوێژه‌که‌ بێ ، ئه‌وه‌ حۆکمه‌که‌مان گۆت .

سه‌رچاوه‌ :

توزيحۆلمسايلي مه‌راجێع