• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 327
  • چوار شەممه 1/9/1391
  • رۆژژمێر :

وەرزش و كۆمپيوتەر بيركردنەوەي مرۆڤ بەهێز دەكەن

توێژينەوەيەكي نوێ ئاشكراي كردووە كە وەرزشي هاوسەنگ و كۆمپيوتەر يارمەتي مرۆڤ دەدەن بۆ كەمكردنەوەي لەدەستداني يادەوەري كە پەيوەندي بە چوونە ساڵەوە هەيە.

ماڵپەري هێڵس داي نيوزي ئەمەريكي گوتي توێژەراني سەنتەري مايۆ كلينيك سەلماندوويانە كە بەتەمەنەكان دەتوانن سوودي زۆر لە ئەنجامداني وەرزشي رۆژانە و مەشقەكاني مێشك وەربگرن بۆ ئەوەي يادەوەرييان بە چالاك بمێنێتەوە.

توێژينەوەكە كە 920 كەسي گرتەوە لە شاري ئۆلمستيد لە ويلايەتي مينيسۆتا كە تەمەني ئەو كەسانە لەنێوان 70 تا 93 ساڵيدا بوو وەڵامي هەندێك پرسياريان دايەوە لەبارەي بەكارهێناني كۆمپيوتەر و وەرزشكردني رۆژانە بە درێژايي ساڵ.

توێژينەوەيەكي نوێ ئاشكراي كردووە كە وەرزشي هاوسەنگ و كۆمپيوتەر يارمەتي مرۆڤ دەدەن بۆ كەمكردنەوەي لەدەستداني يادەوەري كە پەيوەندي بە چوونە ساڵەوە هەيە.

توێژينەوەكە دەريخست لاوازييەكي كەمي هەستكردن لاي ئەو كەسانە هەيە كە وەرزش ناكەن و كۆمپيوتەر بەكارناهێنن، ئەمەش دەكەوێتە نێوان حاڵەتي ئاسايي لاوازبووني يادەوەري بەهۆي چوونە تەمەنەوە لەگەڵ نەخۆشي زهايمەردا و 36 لەسەدي ئەوانەي پابەندي ئەو كارەن مێشكيان بە شێوەيەكي سرووشتي كاردەكات بە بەراورد بە تەنيا 20 لەسەدي ئەوانەي كە وەرزش ناكەن و كۆمپيوتەر بەكارناهێنن.

دكتۆر يۆناس گيداي بەشدار لە توێژينەوەكەدا گوتي چوونە ساڵي كەسەكان كە لەدايكبووي نێوان 1946 و 1965 ن لە دواي جەنگي دووەمي جيهانييەوە زياتر خڵەفانيان لە نێودا هەيە.

منبع:داستان