• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 559
  • چوار شەممه 1/9/1391
  • رۆژژمێر :

په‌يامي حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ)

زه‌ينه‌ب له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که‌ په‌روه‌رده‌ي خانداني وه‌حي و ئيمامه‌ت بوو و ڕاستي ئاييني به‌ ته‌واوي ئه‌زاني ، کاتێک دي ئايين که‌وتووه‌ته‌ ده‌س هێنێ سته‌مکار و دي خه‌ڵکي ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ زۆڵم و ئه‌سته‌مي ئه‌وان نائاگان بۆي ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌يي خه‌ڵکي ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ داهێنان و زۆڵم و ئه‌سته‌مي ده‌سه‌ڵاتداراني ئه‌و کاته‌ ئاگادار نه‌کات جگه‌ له‌ ڕواڵه‌ت شتێک له‌ ئايين نامێنێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو به‌ هاوڕێي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) به‌و هۆمێده‌ي که‌ بتوانن ئايين له‌و ناڕاستي و ناشياويانه‌ پاک بکه‌نه‌وه‌ . ئه‌ڵبه‌ت تا کاتێک ئيمام حسه‌ين(ر.خ) زيندوبوو له‌ هه‌موو فرمانه‌کاندا شوێن که‌وتووي ئه‌و بوو ، به‌ڵام کاتێک دي که‌ له‌ پياواني به‌ني هاشم که‌سێک نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌ ئيمام زه‌ينۆلعابێدين(ر.خ) ئه‌ويس ئه‌وه‌نده‌ ناکۆکه‌ که‌ تا ماوه‌ييکي زۆر ناتوانێ ئه‌رکي پێشه‌وايي خۆي به‌ڕێوه‌ ببات ، بڕياريدا له‌ ته‌نيشتي ئيمام سه‌جاد(ر.خ)  په‌يامي خۆي بگه‌يينێت .   

 زه‌ينه‌ب ئه‌م بابه‌تانه‌ي خواره‌وه‌ي ئه‌رکي سه‌ره‌کي په‌يامي خۆي ئه‌زاني :

1-      تێده‌کۆشا له‌ هه‌ر هه‌لێکدا به‌ وتارێک کاربه‌ده‌ستاني ده‌سه‌ڵات ڕيسوا بکات و خه‌ڵک ئاگادار بکات له‌و تاوانانه‌ي که‌ ئه‌وان تووشي بوون ، بۆ ئه‌وه‌ي به‌ ڕيسوا کردني ئه‌وان به‌رگري بکات له‌ پاماڵ بووني خوێني ئازيزه‌کاني و شۆڕشي که‌ربه‌لا بێ ئامانج نه‌بێت ، شۆڕشێ که‌ ئاکامي ئه‌و پێوڕێک بوو بۆ جياکردنه‌وه‌ي ڕاستي له‌ ناڕاستي .

ئه‌ڵبه‌ت تا کاتێک ئيمام حسه‌ين(ر.خ) زيندوبوو له‌ هه‌موو فرمانه‌کاندا شوێن که‌وتووي ئه‌و بوو ، به‌ڵام کاتێک دي که‌ له‌ پياواني به‌ني هاشم که‌سێک نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌ ئيمام زه‌ينۆلعابێدين(ر.خ) ئه‌ويس ئه‌وه‌نده‌ ناکۆکه‌ که‌ تا ماوه‌ييکي زۆر ناتوانێ ئه‌رکي پێشه‌وايي خۆي به‌ڕێوه‌ ببات .

2-      هێمن کردني ئافره‌ت و منداڵه کۆس که‌وتوه‌کان تاکوو به‌ گين و شيوه‌نييان دۆژمن شاد و دۆژمن کام نه‌بن .

3-        سێه‌م ئه‌رکي سه‌ره‌کي په‌يامي زه‌ينه‌ب(س.خ)  پارێزگاري له‌ ئيمام سه‌جاد (ر.خ) بوو ، به‌و هۆيه‌وه‌ خۆي ئه‌خسته‌ به‌ر ئه‌و شمشێرانه‌ي که‌ ئه‌يانه‌ويست ئيمام شه‌هيد بکه‌ن .

_______

سه‌رچاوه‌ :

بڵاوکراوه‌ي پاسداري ئيسلام ، ژماره 215