.خۆڕاگري و ڕاوه‌ستان له که‌ربه‌لا
بۆ به‌رنگار بونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆشاره‌کاني ده‌روني و ڕواڵه‌تي و زاڵ بون به سه‌ر کيشه‌کاندا له ڕێگاي گه‌يشتن به ئامانج ، خۆڕاگري و ڕاوه‌ستان پێويسته . به بێ خۆڕاگري ، له هيچ فرمانێکدا ناتواني بگه‌يته ئامانجي دڵخواز . خۆڕاگري ، بانگه‌شه‌ي ئايينه له هه‌موو قۆناغێکدا و له عاشوراشدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ديمه‌نه گه‌وره ده‌رونيه ڕووبه‌ڕو ئه‌بين و ئه‌و شته‌ي که که‌ربه‌لا ئه‌گه‌ينێته لووتکه‌ي مانه‌وه و کاريگه‌ري و سه‌رکه‌وتني مه‌عنه‌وي گه‌ياند ، تيني خۆڕاگري ئيمام حسه‌ين (ر.خ) و هاوڕێ و هه‌واڵه‌کاني بوو .
ئيمام هه‌ر له سه‌ره‌تا ، هێزه‌کاني بانگه‌شه کرد بۆ خۆڕاگري و ڕاوه‌ستان : ئه‌ي خه‌ڵکينه! هه‌رکام له ئێوه که ئه‌تواني به‌رانبه‌ر به تێژي شمشێر و برينداري و زه‌ربه‌ي نێزه‌ي دۆژمن ڕاوه‌ستێت با له‌گه‌ڵ ئێمه بمێنێ ، ئينا با بگه‌رێته‌وه !
به سه‌رنج به‌وه که ئه‌م گۆڕه‌پاني شه‌ڕ، هاوڕێ بوو له‌گه‌ڵ برين و زه‌ربه و مردن و تينويه‌تي و ده‌رگيري و ديلي و سه‌دان مه‌ترسي، ئيمام حسه‌ين (ر.خ) مه‌رجي هاورێيي خۆڕاگري ده‌زانێت ، بۆ ئه‌وه‌ي هاوڕێ خۆڕاگره‌کاني تا کۆتايي ،له‌گه‌ڵيا بمێنن. درۆشمي ڕاوه‌ستان له وتاره‌کاني ئيمام و خۆهه‌ڵداني ئه‌و و شه‌هيده‌کاني تر ئه‌بينرێت . يه‌کێک له داواکاريه‌کاني سووري ئيمام له هاوسه‌نگه‌ره‌کان و خۆشکه‌که‌ي و ئافره‌تان و کيژاني حازر له‌وێدا ، به تايبه‌ت له قۆناغي دوواي شه‌هيد بوون، خۆڕاگري بوو .
ئيمام هه‌ر له سه‌ره‌تا ، هێزه‌کاني بانگه‌شه کرد بۆ خۆڕاگري و ڕاوه‌ستان : ئه‌ي خه‌ڵکينه! هه‌رکام له ئێوه که ئه‌تواني به‌رانبه‌ر به تێژي شمشێر و برينداري و زه‌ربه‌ي نێزه‌ي دۆژمن ڕاوه‌ستێت با له‌گه‌ڵ ئێمه بمێنێ ، ئينا با بگه‌رێته‌وه !
ڕۆژي عاشورا، له وتارێکدا به هه‌واڵه‌کاني خۆي فه‌رمووي : خۆڕاگري و ڕاوه‌ستانتان هه‌بێ، ئه‌ي گه‌وره زاده‌کان! چونکوو مردن ، ته‌نيا شتێکه که ئێوه له ڕه‌نج و سه‌ختي ڕزگار ئه‌کات و به‌ره‌و به‌هه‌شتي پان و پۆڕ و نێمه‌ته نه‌بڕاوه‌کاني ده‌گه‌ينێت .
سه‌ختترين زه‌ربه‌ي ده‌روني و ئاپڕي شه‌هيدبووني منداڵ و هه‌واڵ ، هاته سه‌ر ئيمام حسه‌ين (ر.خ) . به‌ڵام له هێکامياندا خۆي له‌ده‌س نه‌دا و خۆڕاگري کرد و خۆي نه‌دا به ده‌س سه‌رشۆڕيه‌وه . گۆته‌ي ئه‌و سه‌باره‌ت به خۆڕاگري به‌رامبه‌ر به داخي ئازيزان و شه‌هيدبووني هه‌واڵ زۆره و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆي ئاماده کردبوو بۆ خۆڕاگري به‌رامبه‌ر به‌و ڕوداوانه . کاتي ده‌رچوون له مه‌ککه له وتارێکدا ئاماژه‌ي به ڕوداوانه کرد و شه‌هيدبووني خۆي باس کرد ، و فه‌رمووي : ئێمه ڕازين به ڕه‌زاي خوا ، له‌سه‌ر به‌ڵاکاني خۆڕاگرين ، ئه‌ويش پاداشتي خۆڕاگرانمان پێ ئه‌دات . له شه‌وي عاشورا ئامۆژگاري خۆشکي زه‌ينه‌ب و ئافره‌ته‌کاني تر کرد و فه‌رمووي : ئه‌م گه‌له جگه به کۆشتني من ڕازي نابن، به‌ڵام من ئامۆژگاري ئێوه ئه‌که‌م به پارێزگاري خوا و خۆڕاگري . باواگه‌وره‌مان ئه‌مه‌ي پێي واده داوين و خيلافي نيه .
خۆڕاگري و ڕاوه‌ستاني شه‌هيداني که‌ربه‌لا و به‌جێماوه‌کانيان وه‌کوو پيگه‌ييکي به‌رز و به نرخ تۆمار کراوه . له زيارتنامه‌ي ئه‌و سه‌هيدانه‌دا ، وه‌کوو تێکۆشه‌ر ناويان لێ براوه .
ڕووداوي که‌ربه‌لا مامۆستاي ڕاوه‌ستانه و قاره‌ماناني عاشورا، نموونه‌ي خۆڕاگري و ڕاوه‌ستانن ، و بنه‌ماڵه‌ي شه‌هيدانيش له خۆڕاگري زه‌ينه‌بي گه‌وره فێر خۆڕاگري بوون و دايک و باوک و هاوسه‌ره‌کانيش ، داخي لاوه‌کانيان به سرووش گرتن له که‌ربه‌لا ڕاوه‌ستان .
سه‌رچاوه :
هه‌ڵبژێراو له پيخام‌ه‌کاني عاشورا، جه‌واد مۆحه‌دێسي