• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 274
  • چوار شەممه 1/9/1391
  • رۆژژمێر :

خۆڕاگري له‌ عاشوراي حسه‌يني

له‌ ڕووداوي که‌ربه‌لا ، جوانترين ديمه‌ني خۆڕاگري و ڕاوه‌ستان له‌ ڕێگاي ىروا و خۆڕاگري به‌رامبه‌ر به‌ کێشه‌ي خه‌بات نێگارکيشي کراوه‌ و بوه‌تا هۆي مانه‌وه‌ و هه‌تاهه‌تايي ئه‌و حه‌ماسه‌ و سه‌رکه‌وتني ئه‌و گرووپه‌ که‌مه‌ به‌سه‌ر دۆژمناني زۆريان ، هه‌ربه‌وجۆره‌ي که‌ قۆرئان ئه‌فه‌رموێت : :«كم‏من فئة قليلة غلبت فئة كثيرة باذن الله و الله مع الصابرين‏» (1) و سه‌روه‌ري بڕواداران (ر.خ) فه‌رمووي : خۆڕاگري ، کاره‌سات و لێقه‌وماوي سه‌خت ئاسان ئه‌کات .(2) به‌ فه‌رمووده‌ي ئيمام سادێق(ر.خ) ، خواي گه‌وره‌ به‌ ئه‌ندازه‌ي کاره‌ساته‌کان ئه‌خاته‌ نێو دڵه‌کان (3)

 له‌ حه‌ماسه‌ي عاشورادا، خۆڕاگري هه‌م له‌ درۆشم و گۆتاره‌کان و هه‌م له‌ کرده‌وکاندا دياره‌، هه‌م له‌ که‌سايه‌تي سه‌روه‌ري شه‌هيدان(ر.خ) ،هه‌م له‌ عێتره‌ت و هه‌واڵه‌ وه‌فاداره‌کاني . ئيمام حسه‌ين(ر.خ) ئه‌وکاته‌ي که‌ ويستي له‌ مه‌که‌ به‌ره‌و عێراق بڕواته‌ ده‌ر، وتارێکي پێشکه‌ش کرد که‌ له‌ وێڕاي ئه‌وه‌دا هاتووه‌ : ڕه‌زامه‌ندي ئێمه‌ بنه‌ماڵه‌ ، ڕه‌زامه‌ندي خواي گه‌وره‌يه‌ ، له‌سه‌ر به‌ڵا و کۆسپه‌کاني خۆڕاگرين ، ئه‌ويش پاداشتي خۆڕاگرانمان پێ ئه‌به‌خشێت (4) له‌ يه‌کێک له‌ مه‌نزڵه‌کاني نێو ڕێگاشدا ، سه‌رنجي هه‌ڤاڵه‌کاني ڕاکێشا بۆ سه‌ختي ڕێگا و پێشوازي کردن له‌ نيزه‌ و شمشێر و پێويستي عاشورا به‌ پياواني ئازا ا به‌هه‌ڵمه‌ت و خۆڕاگر به‌رامبه‌ر به‌ مردن و شه‌هيد بوون، فه‌رمووي :  ئه‌ي خه‌ڵکينه‌! هه‌رکام له‌ ئێوه‌ که‌ ئه‌تواني به‌رانبه‌ر به‌ تێژي شمشێر و برينداري و زه‌ربه‌ي نێزه‌ي دۆژمن ڕاوه‌ستێت با له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بمێنێ ، ئينا با بگه‌رێته‌وه‌ !(5)

له‌ حه‌ماسه‌ي عاشورادا، خۆڕاگري هه‌م له‌ درۆشم و گۆتاره‌کان و هه‌م له‌ کرده‌وکاندا دياره‌، هه‌م له‌ که‌سايه‌تي سه‌روه‌ري شه‌هيدان(ر.خ) ،هه‌م له‌ عێتره‌ت و هه‌واڵه‌ وه‌فاداره‌کاني .

هه‌ڤاڵه‌کاني هه‌ر به‌و جۆره‌ بوون که‌ ئه‌و ئه‌يه‌ويست . له‌ گۆڕه‌پاني خۆڕاگري، و تێنوويه‌تي و که‌مي هێز و گه‌مارۆ و هێڕشي دۆژمن و شه‌هيد بوون  ڕاوه‌ستان و له‌ خۆشحاڵيدا له‌ نيو پيستي خۆيان جێگه‌يان نه‌ده‌بوو .حه‌تا بڕێکيان له‌ ڕۆژي عاشورا گاڵته‌يان ئه‌کرد و ئه‌يانگۆت : نێوان ئێمه‌ و به‌هه‌شتدا ته‌نيا کاتژمێرێک شه‌ڕ و پێکدان و خۆڕاگري به‌رامبه‌ر به‌ زه‌ربه‌ت و شمشێر و نێزه‌يه‌ و دواي ئه‌و به‌هه‌شتي هه‌تاهه‌تاييه‌ .ئه‌با عه‌بدۆڵڵاش ئه‌واني به‌و شيوه‌ په‌روه‌رده‌ کردبوو که‌ ڕاوه‌ستانيان به‌ پردي به‌هه‌شت ئه‌زاني . له‌ ڕۆژي عاشورادا به‌م شيوه‌ به‌رده‌نگي کردن : خۆڕاگري! ئه‌ي پياوه‌ گه‌وره‌کان ، چونکوو مردن ، ته‌نيا پردێکه‌ که‌ ئێوه‌ له‌ ڕه‌نج و سه‌ختي ڕزگار ئه‌کات و به‌ره‌و به‌هه‌شتي پان و پۆڕ و نێمه‌ته نه‌بڕاوه‌‌کاني ده‌گه‌ينێت .(6)

 حه‌تا ده‌رسي خۆڕاگري به‌ بنه‌ماڵه‌که‌ي خۆي ئه‌دا و ئه‌واني به‌رامبه‌ر به‌ شه‌هيدبووني خۆي بانگه‌شه‌ ئه‌کرد بۆ خۆڕاگري و ڕاوه‌ستان . ئيمام خۆي له‌سه‌ر داخي منداڵ و هه‌ڤاڵه‌کاني خۆڕاگر بوو ، خۆشکي خۆڕاگري زه‌ينه‌ب ، خۆڕاگرانه‌ باري ئه‌و حه‌ماسه‌ خوێنيه‌ي به‌ شان کيشا و کات به‌ کاتي ڕووداوي که‌ربه‌لا ، ديمه‌ني خۆڕاگري و ڕاوه‌ستان بوو .

___________

سه‌رچاوه‌ :

1-به‌قه‌ره،ئايهتي 249.

2-غۆررۆلحێكه‌م.

3-من لا يحضره الفقيه،ب 4،ل 416.

4-اعيان الشيعه،ب 1،ل 593.

5-ينابيع المودة،ل 406.

6-نفس المهموم،ل 135.