• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 297
  • چوار شەممه 1/9/1391
  • رۆژژمێر :

به‌رپرسييه‌تي قۆرس له‌ سه‌ر شاني ئيمام سه‌جاد (ر.خ)

ئيمام سه‌جاد (ر.خ) ،که‌ له‌ سه‌رده‌مي پێشه‌وايي خۆيدا له‌ به‌رته‌نگييکي تۆندا بوو ، به‌ چاکترين و به‌ جێترين بڕيار و به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ کاريگه‌رترين شێوازه‌کان توانيان له‌ کلتووري عاشورا به‌ شێوازێکي شياو پارێزگاري بکه‌ن و ڕێگاي ئه‌وان درێژه‌ بده‌ن له‌م ده‌رفه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ گرنگترين تێکۆشانه‌کاني ئه‌و يادگاري پێشه‌واييه‌ له‌ پازداري کردن کلتووري سه‌ربه‌رز و شانازي حسه‌يني ئاشنا ده‌بين.

1-   گۆتاري حه‌ماسي و کاريگه‌ر

بێ گۆمان ڕوونکاريه‌کاني ئيمام سه‌جاد (ر.خ) و حه‌زره‌تي زه‌ينه‌بي گه‌وره‌(ر.خ) دواي ڕووداوي که‌ربه‌لا له‌ درێژه‌دان به‌و بزووتنه‌وه‌ گه‌وره‌ ئيسلاميه‌ ڕۆڵێکي شياويان هه‌بوو .

گرنگترين ده‌سکه‌وتي گۆتاره‌کاني ئه‌و پياوه‌ گه‌وره‌  بريتي بوو له‌ ئاگادار کردنه‌وه‌ي خه‌ڵکي خافڵ، بێدارکردنه‌وه‌ي ويژدانه‌ خاوتوه‌کان، خستنه‌ڕوي تاوانه‌کاني دۆژمناني ئالي به‌يت(ر.خ) ، نيشانداني رواڵه‌تي ڕاسته‌قينه‌ي ده‌سه‌ڵاتداراني سته‌مکاري ئۆمه‌وي و بڵاوکردنه‌وه‌ي گه‌وره‌ييه‌کان ئالي به‌يت(ر.خ) و ناساندني ئه‌وان وه‌کوو جێنشيني ڕاسته‌قينه‌ي پێغه‌مبه‌ر (د،خ)  .

2- وت وێژه‌ دۆژمن شکێنه‌کان

ئيمامي چواره‌م (ر.خ) له‌ پارێزگاري له‌ ئامانجه‌کاني عاشورا له‌ هه‌ر جێگايێک هه‌ستي ئه‌کرد دۆژمن ئه‌ياوێت شۆڕشي که‌ربه‌لا بباته‌ ژێر پرسيار و ئه‌و حه‌ماسه‌ ميژوويه‌ پووچه‌ڵ و ناڕاست پيشان بدات، به‌رگري ئه‌کرد و به‌ وڵامي کۆتێنه‌ر له‌گه‌ڵ پيلانه‌ شه‌يتانيه‌کانياندا به‌ شه‌ڕ هه‌ڵده‌ستا .

ئيمام سه‌جاد (ر.خ) ،که‌ له‌ سه‌رده‌مي پێشه‌وايي خۆيدا له‌ به‌رته‌نگييکي تۆندا بوو ، به‌ چاکترين و به‌ جێترين بڕيار و به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ کاريگه‌رترين شێوازه‌کان توانيان له‌ کلتووري عاشورا به‌ شێوازێکي شياو پارێزگاري بکه‌ن و ڕێگاي ئه‌وان درێژه‌ بده‌ن له‌م ده‌رفه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ گرنگترين تێکۆشانه‌کاني ئه‌و يادگاري پێشه‌واييه‌ له‌ پازداري کردن کلتووري سه‌ربه‌رز و شانازي حسه‌يني ئاشنا ده‌بين.

3-گرينه‌ کاريگه‌ره‌کان

 ئيمام سه‌جاد (ر.خ) به‌ مه‌به‌ستي زيندوهێشتنه‌وه‌ي بيره‌وه‌ري شه‌هيداني که‌ربه‌لا ، له‌ بۆنه‌ جۆراوجۆره‌کاندا بۆ ئازيزه‌کاني ده‌گريا . فرمێسکه‌کاني ئيمام سه‌جاد (ر.خ) که‌ سۆزه‌کاني هانده‌دا و له‌ ميشکي گوێده‌ره‌کان، سته‌م لێچوي شه‌هيداني که‌ربه‌لاي پيشان ئه‌دا ، ئاسه‌وارێکي پڕ سوودي بوو بۆ درێژه‌دان به‌و بزووتنه‌وه عاشورا و ئه‌مڕۆ ئه‌و شێوازه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ و کلتووري گريان بۆ گه‌وره‌ي شه‌هيداني جيهان ، هه‌ر به‌و شێوه‌ کاريگه‌ره‌ و له‌ پێوه‌نديداني سۆز و دڵي ميليۆن ماته‌مباري ئه‌ويندار له‌گه‌ڵ ڕێگا و ئامانجي حه‌زره‌تي ئه‌با عه‌بدۆڵڵا (ر.خ) گرنگترين هۆ به‌ ئه‌ژمار دێت . حه‌زره‌تي سه‌جاد (ر.خ) بنياتنه‌ري کلتووري ماته‌مباري و گريان له‌ نێو بڕواداراندا ، دواي شه‌هيدبووني باوکي به‌ڕێزي له‌ نزيکه‌ي 35 ساڵ پێشه‌وايي خۆيدا له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌ به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و جێگا که‌ يه‌کێک له‌ "به‌کائين"ي ميژوو ناو نراوه‌ .

4- پشتگري له‌ شۆڕشه‌کاني دژ به‌ تاغووت

يه‌کێک له‌ ئاسه‌واره‌کاني هه‌تاهه‌تايي که‌ربه‌لا ، هه‌ڵداني گێاني حه‌ماسه‌ و خۆنه‌ويستي له‌ نێو مۆسڵماناندا بوو . ئه‌وان به‌ سروشگرتن له‌ بزووتنه‌وه‌ي عاشورا به‌ کاريگه‌ري گۆتاره‌کاني ئيمام سه‌جاد (ر.خ) و حه‌زره‌تي زه‌ينه‌بي گه‌وره‌(ر.خ) خوازياري ئيسلامخوازي و دژ به‌ تاغوتي خۆيان له‌ شێوازي بزووتنه‌وه‌کاندا ده‌رده‌خست  و دژي ده‌سه‌ڵاتداراني سته‌مکاري ئۆمه‌وي شۆڕشيان به‌رپا ئه‌کرد تاکوو له‌ کۆتايدا دواي ماوه‌ييک ده‌سه‌ڵاتي ئه‌وانيان هێنايه‌ له‌رزه‌ و له‌نێويان برد .

ديارترين و به‌رچاوتريني ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ سێ  شۆڕشي به‌ ناوبانگ به‌ "ته‌وابين" ، شۆڕشي مۆختار و شۆڕشي مه‌دينه‌ بوو . ئه‌گه‌رچي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له‌ ڕواله‌تدا ڕۆڵێکي نه‌بوو له‌و شۆڕشانه‌دا به‌ڵام ئه‌واني پشتيواني ده‌کرد .

5- نزاي خواناسانه‌ و وشيارکه‌ر

له‌ چاکترين شيوازه‌کاني ئيمام سه‌جاد (ر.خ) بۆ پارێزگاري له‌ کلتووري عاشورايي ئيسلام، ده‌رکردني نزاي خواناسانه‌ و ڕووناک که‌ره‌ . له‌ لابه‌لاي ئه‌م ده‌قه‌ سرۆشيانه‌ ، فه‌لسه‌فه‌ي شۆڕشي حسه‌يني ڕوون ده‌کرێت و مرۆڤي نزاگه‌ر نه‌خوازراو له‌ حاڵه‌تي خه‌مۆکي ده‌ر دێت به‌ره‌و حاڵه‌تي شۆڕشگێڕانه‌ و خه‌بات له‌گه‌ڵ سته‌مکاران و ڕێگاي ڕاسته‌قينه‌ي پێي نيشان ئه‌درێت . له‌ ڕاستيدا تێکه‌ڵ بووني خواناسي و عشورا يه‌کێک له‌ به‌رچاوترين ديارده‌کاني مه‌عنه‌وي عاشورايه‌ .

6- يه‌کێک له‌ گرنگترين شێوازه‌کاني ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له‌ به‌ره‌و پێشبردني ئامانجه‌کاني قۆرئان و ئالي به‌يت(ر.خ) ، په‌روه‌رده‌کردني مرۆڤي توانا و ئاماده‌کردنيان بۆ خه‌باتي کلتووري – بڕوايي له‌گه‌ڵ دۆژمنان و دژاني قۆرئان و ئالي به‌يت(ر.خ) بوو .

_______________

سه‌رچاوه‌ :

مانگنامه‌ي مۆبه‌لێغين