ژياني ئيمام سه‌جاد (ر.خ)
حه‌زره‌تي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) عه‌لي کۆڕي حسه‌ين (ر.خ) پێشه‌واي چواره‌مي شێعه‌يه ، باوکي به‌ڕێزي ئه‌و حه‌زره‌ته ، ئيمام حسه‌ين (ر.خ) و دايکي شه‌هربانووه (1) نازناوه به‌ناوبانگه‌کاني ئه‌و زه‌ينۆلعابێدين و سه‌جادن . ئه‌و حه‌زره‌ته له ساڵي 38 کۆچي مانگيدا له شاري مه‌دينه هاته دنيا (2) و سه‌رده‌مي منداڵي خۆي له‌وێدا برده سه‌ر .
حه‌زره‌تي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له ڕووداوي دڵته‌زێني که‌ربه‌لادا حازر بوو به‌ڵام به هۆي نه‌خۆشي و ياوي تۆنده‌وه له‌و ڕووداوه‌دا ڕزگار بوو ؛ چونکوو جيهاد له‌سه‌ر نه‌خۆش نيه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ي که زۆر پێي خۆش بوو له‌و شۆڕشه‌دا به‌شدار بێ به‌ڵام باوکي به‌ڕێزي ئيزني پێي نه‌دا .
له ته‌ماني دوو ساڵيدا باوه گه‌وره‌ي به‌ڕێزي ئه‌ميرۆلمۆمنيني (ر.خ) له ده‌س دا و دوواي ئه‌وه‌ش به ماوه‌ي 10 ساڵ بينه‌ري پێشه‌وايي مامي به‌ڕێزي ئيمام حه‌سه‌ني مۆجته‌با (ر.خ) بوو و دوواي ئه‌وه له ساڵي 50 کۆچي مانگيدا سه‌رده‌مي پێشه‌وايي باوکي به‌ڕێزي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) هاته به‌ر که تا ساڵي 61 کۆچي مانگي له ته‌نيشتي ئه‌ودا بوو و دوواي مانگي مۆحه‌ڕه‌مي ئه‌و ساڵه و ڕووداوي که‌ربه‌لا له‌گه‌ڵ به‌ديل کراواني کاروان ڕۆيست بۆ کووفه و سام و دوايي گه‌ڕاوه بۆ مه‌دينه . تاکوو له ساڵي 94 يان 95 کۆچي مانگيدا له‌و شاره شه‌هيد کرا و له گۆڕستاني به ناوبانگي به‌قيع له ته‌نيشت مامه‌ي به‌ڕێزي ئيمام حه‌سه‌ني مۆجته‌با (ر.خ) نێژرا .
حه‌زره‌تي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له ڕووداوي دڵته‌زێني که‌ربه‌لادا حازر بوو به‌ڵام به هۆي نه‌خۆشي و ياوي تۆنده‌وه له‌و ڕووداوه‌دا ڕزگار بوو ؛ چونکوو جيهاد له‌سه‌ر نه‌خۆش نيه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ي که زۆر پێي خۆش بوو له‌و شۆڕشه‌دا به‌شدار بێ به‌ڵام باوکي به‌ڕێزي ئيزني پێي نه‌دا .
مه‌سڵحه‌تي خوا ئه‌وه‌بوو که ئه‌و ڕێسمانه نه‌پچڕێت و ئيمام سه‌جاد (ر.خ) ببێته ميرات به‌ري ئه‌و ڕيساله‌ته گه‌وره ، واته پێشه‌وايي و ويلايه‌ت . ئه‌و نه‌خۆشيه کاتيه چه‌ند ڕۆژ زياتر درێژه‌ي نه‌بوو و دوواي ئه‌وه ئيمام سه‌جاد زه‌ينۆلعابێدين (ر.خ) 35 ساڵ ژيا که هه‌مووي خه‌ريکي خه‌بات و خزمه‌ت به خه‌ڵک و نزا و سکاڵا له‌گه‌ڵ خوا تێپه‌ڕ بوو . ئه‌وه‌ي که ڕووداوي دڵته‌زێني که‌ربه‌لا پێويستي بوو ، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و شۆڕشه بێ وێنه و بڵاوکردنه‌وه‌ي په‌يامي شه‌هيد بووني ئيمام حسه‌ين (ر.خ) بوو ، که حه‌زره‌تي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له‌گه‌ڵ پووري زه‌ينه‌ب (س.خ) له ديليدا به ئازايه‌تي ته‌واو جارياندا به جيهاندا . ئه‌و جاڕه‌ي که بۆ هه‌تاهه‌تا دوواي چه‌ند سه‌ده ماوه و هه‌ر ئه‌مێنێ .
___________________________
پی نوسه کان:
[1] . مۆحه‌ممد کۆڕي يه‌عقوب كۆله‌يني، ئۆسولي كافي، تاران، مكتبة الصدوق، 1381 ک - م، ب 1، ل 467.
[2] . شه‌يخ مۆفيد، مۆحه‌ممد کۆڕي نۆعمان؛ الإرشاد، قۆم، مكتبه به‌سيره‌تي، بي‌تا، ل 253.