شه‌يخ مۆفيد له باره نه‌خۆشي ئيمام سه‌جاد (ر.خ)
عه‌لي کڕي حسه‌ين(ر.خ) له ڕووداوي که‌ربه‌لادا هاوڕيي باوکي بوو له‌وکاته‌دا ته‌مه‌ني پيرۆزي 23 ساڵ بوو (1) . کۆڕه‌که‌ي ، ئيمام مۆحه‌ممه‌دي باقێر (ر.خ) که ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له که‌ربه‌لا تا شه‌هيدبوون هاوڕيي باوکي بوو ، سێ يان چوار ساڵي بوو .
بڕێک له ميژونووسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئيمام زه‌ينۆلعابێدين له ڕووداوي دڵته‌زێن و خوێني که‌ربه‌لادا 24 ساڵي بوو و هێندێکي تريش نووسيويانه که ته‌مه‌ني پيرۆزي 22 ساڵ بووه . مۆحه‌ممه‌دي کۆڕي سه‌عد له په‌رتوکه‌که‌ي نووسيويه‌تي :
"عه‌لي کڕي حسه‌ين(ر.خ) له ڕووداوي که‌ربه‌لادا هاوڕيي باوکي بوو له‌وکاته‌دا ته‌مه‌ني پيرۆزي 23 ساڵ بوو (1) . کۆڕه‌که‌ي ، ئيمام مۆحه‌ممه‌دي باقێر (ر.خ) که ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له که‌ربه‌لا تا شه‌هيدبوون هاوڕيي باوکي بوو ، سێ يان چوار ساڵي بوو . ئيمام زه‌ينۆلعابێدين(ر.خ) له‌وکاته‌دا به هۆي نه‌خۆشي له جيهاددا به‌شداري نه‌کرد و خوا ئه‌وي پاراست بۆ ڕێنمايي مۆسڵمانان و نه‌ته‌وه‌ي پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) له فاتێمه له نه‌ته‌وه‌ي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) ته‌نيا له ئيمام سه‌جاد (ر.خ) و منداڵه‌کاني ئه‌ودان .(2)
شه‌يخ مۆفيد له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێت :
"هه‌ر که ئيمام حسه‌ين(ر.خ) شه‌ربه‌تي شه‌هاده‌تي نووشي ، شێمر چوو بۆ کۆشتني ئيمام سه‌جاديش(ر.خ) . ئيمام زه‌ينۆلعابێدين(ر.خ) نه‌خۆس بوو و حه‌ميدي کۆڕي مۆسلێم به‌رگري لێي کرد و به‌ر شێمري گرت . عۆمه‌ري کۆڕي سه‌عد ئه‌وي که نه‌خۆش بوو له‌گه‌ڵ ئه‌هلي به‌يت برد بۆ کووفه .(3)
ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له شۆڕشي خوێني که‌ربه‌لادا ماوه‌ييکي کۆتا – به مه‌يلي خوا- نه‌خۆش بوو و دواي چاک بوونه‌وه ، به درێژي 35 ساڵ پێشه‌واي کۆمه‌ڵگه‌ي مۆسڵمانان بوو . ئه‌مه که هێندێ که‌س ئه‌م ئيمامه گه‌وره‌يان به که‌سێکي هه‌ميشه نه‌خۆش له ميشکي خه‌ڵکدا جێ کردوه‌ته‌وه تا ئه‌و جێگه‌ي که لاي عه‌وام جێي گرتووه ، له ڕاستيدا نيسبه‌ت به ئيمامي چواره‌م (ر.خ) و فيداکاري ئه‌و سه‌رنجيان نه‌داوه .
سه‌رچاوه‌کان :
[1]. ته‌به‌قاتي ئيبني سه‌عد، ب 5، ل 163؛ زندگانى امام زين العابدين، سه‌ي مۆحسێن ئه‌مين، حۆسه‌ين وێجدانى، ل 70.
[2]. ئيرشاد شه‌يخ مۆفيد، ل 254.
[3]. ته‌به‌قاتي ئيبني سه‌عد ، ب 5، ل 163.