• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 283
  • چوار شەممه 1/9/1391
  • رۆژژمێر :

ڕۆڵي ئيمام زه‌ينۆلعابێدين(ر.خ) له‌ شۆڕشي عاشورادا

يه‌که‌م پێک هاتن و تێکۆشان و گێان به‌خت کردن و به‌رگري له‌ ئيسلام و ... بوو که‌ به‌ ڕێبه‌ري ئيمام حسه‌ين (ر.خ) له‌ نيمه‌ي ساڵي 61 کۆچي مانگيدا ده‌سي پێکرد و له‌ 10 مۆحه‌ڕه‌مي ساڵي 61 کۆچي مانگيدا ڕوويدا .

يه‌کێک له‌ لايه‌نه‌کاني ژياني ئيمام سه‌جاد(ر.خ) هاورێي و به‌شداري له‌ شۆڕشي که‌ربه‌لا و په‌يامنێري ئه‌و بزوتنه‌وه‌ گه‌وره‌يه‌ . شۆڕشي گه‌وره‌ي عاشوورا نه‌مرترين بزوتنه‌وه‌ي ئيسلاميه‌ که‌ له‌ مانگي مۆحه‌ڕه‌مي ساڵي 61 مانگيدا ڕوويدا . ئه‌و بزوتنه‌وه‌ دوو بڕگه‌ بوو :

1-      يه‌که‌م پێک هاتن و تێکۆشان و گێان به‌خت کردن و به‌رگري له‌ ئيسلام و ... بوو که‌ به‌ ڕێبه‌ري ئيمام حسه‌ين (ر.خ) له‌ نيمه‌ي ساڵي 61  کۆچي مانگيدا ده‌سي پێکرد و له‌ 10 مۆحه‌ڕه‌مي ساڵي 61 کۆچي مانگيدا ڕوويدا .

2-      دوه‌م ، قۆناغي په‌يامنێري و نه‌مرکردني بايه‌خه‌کاني بزوتنه‌وه‌ و بڕگه‌ي تێکۆشان کلتووري و روونکردنه‌وه‌ي ئامانجه‌کاني ئه‌و شۆڕشه‌ پيرۆزه‌ بوو که‌ به‌ ڕێبه‌ري ئيمام عه‌لي کۆڕي حسه‌ين (ر.خ) درێژه‌ي په‌يا کرد .

سه‌ردێڕه‌ گرنگه‌کاني تێکۆشاني ئيمام زه‌ينۆلعابێدين(ر.خ) له‌ بواري ڕووداوي که‌ربه‌لا بريتين له‌ :

  - ڕه‌خنه‌ي تۆند له‌ هه‌ڵوێست گرتني فريوکارانه‌ي کووفيه‌کان

-     خه‌بات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراني ئۆمه‌وي

-     ڕێنوێني خه‌ڵک به‌ره‌و ڕێبه‌راني ڕاسته‌قينه‌ي ئيسلام

-    ده‌رخستني ڕواڵه‌تي بني ئۆمه‌ييه‌ و بێدارکردنه‌وه‌ي بيري گشتي

-     ڕاگه‌يانراوي هه‌تاهه‌تايي له‌ ناساندني ئه‌هلي به‌يت(ر.خ)

-     زيندووگرتني ياد و بيره‌وه‌ري شه‌هيداني که‌ربه‌لا

-      هانداني بزوتنه‌وه‌کاني خوێنخوازي حسه‌يني

ڕۆژنامه‌ي ڕيساله‌ت/ژماره‌ 6355