ئاسپرين و چالاکي ميشکي ئافره‌تاني به ساڵاچوو
به پێي ده‌سکه‌وته نوێيه‌کان ، به‌کارهێناني ڕۆژانه‌ي ئاسپرين ئه‌توانێ خێرايي که‌م بوونه‌وه‌ي چالاکي ميشکي ئافره‌تاني به ساڵاچوو که له مه‌ترسي تووش بوون به نه‌خۆشيه‌کاني دڵ و ده‌مارن ، که‌م بکاته‌وه .
لێکۆڵه‌ره‌کان هه‌ر ماوه به‌کارهێنانێکي نوێ بۆ ئاسپرين، ئه‌م ده‌رمانه که زۆر نوێ نيه په‌يدا ئه‌که‌ن . له ئاخرين لێکۆڵيندا لێکۆڵه‌ره سويديه‌کان بۆيان ده‌رکه‌وتوه که به‌کارهێناني ڕۆژانه‌ي ئاسپرين له که‌م بوونه‌وه‌ي تواناي ميشکي ئافره‌تاني به ساڵاچوو که له مه‌ترسي نه‌خۆشيه‌کاني دڵ و ده‌مارن ، به‌رگري بکاته .
به پێي ده‌سکه‌وته نوێيه‌کان ، به‌کارهێناني ڕۆژانه‌ي ئاسپرين ئه‌توانێ خێرايي که‌م بوونه‌وه‌ي چالاکي ميشکي ئافره‌تاني به ساڵاچوو که له مه‌ترسي تووش بوون به نه‌خۆشيه‌کاني دڵ و ده‌مارن ، که‌م بکاته‌وه .
دۆکتۆر سيلکه کێرن، يه‌کێک له نووسه‌راني ئه‌م ڕاپۆرته له‌م بواره‌دا گۆتي : به پێچه‌وانه‌ي وڵاتاني ديکه ، سوێد بارودۆخێکي بێ وێنه‌ي هه‌يه ؛ چونکوو له‌م وڵاته‌دا ، باو نيه که بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ي که له مه‌ترسي تووش بوون به نه‌خۆشيه‌کاني دڵ و ده‌مار و کۆتوپڕن ، ئاسپرينيان بۆ بنوێنن . ماناي ئه‌وه‌يه که ئێمه له‌م لێکۆڵينه‌ماندا گروپێکي چاکمان بۆ به‌راورد کردن هه‌بووه .
ئافره‌تان له‌و لێکۆڵينه‌دا، له‌ژێر تاقيکردنه‌وه‌ييکي تايبه‌تي ده‌روونيدا بوون . ئه‌م تاقيکردنه‌وانه ، تواناي ئه‌قڵاني و بيري(ڕامان) هه‌ر که‌سێکيان تاقي ده‌که‌ن و له‌خۆگري چه‌ندين پرسيار سه‌باره‌ت به دياري کردني پێگه و شوێنگه‌ي ئه‌و که‌سه‌ن .
سه رچاوه:www.hamshahrionline.ir