حيجاب و قورئان
ئايه‌تي 59- 60 سووره‌ي ئه‌حزاب : ئه‌ي پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ، به هاوسه‌رو کچه‌کانت و به ئافره‌تاني بڕوادار بڵێ که جيلباب (سه‌رپۆش) که‌يان له خۆيان نزيکه‌ن بکه‌نه‌وه . ئه‌مه {...}
کاتێک ئافره‌ت به خۆداپۆشين و قۆرس له ماڵ بڕواته ده‌ر و لايه‌ني پاکي و پاک داوێني بنه‌رچاو بگرێت ، پياواني دڵ خراپ و ده‌ست هه‌ڵنه‌گر زات ناکه‌ن بچنه سه‌ر ڕێگايان .
ئايه‌تي 59- 60 سووره‌ي ئه‌حزاب : ئه‌ي پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ، به هاوسه‌رو کچه‌کانت و به ئافره‌تاني بڕوادار بڵێ که جيلباب (سه‌رپۆش) که‌يان له خۆيان نزيکه‌ن بکه‌نه‌وه . ئه‌م کاره بۆ ئه‌وه‌يه که نه ناسرێن و تووشي عه‌زيه‌ت و ئازار نه‌بن و خوا لێبۆردوو و به به‌زه‌ييه . ئه‌گه‌ر دووروو دڵ نه‌خۆشه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ي که له نێو شاردا نيگه‌راني پيک دێنن ، له کاره‌کانيان ده‌س بکێشن ئێمه تۆ دژي ئه‌وان هه‌ڵئه‌نين . ئه‌و کاته بۆ ماوه‌ييکي کۆرت له هاوسيه‌تي تۆ ژيان ئه‌به‌نه سه‌ر .
هه‌روه‌ها له لێگێڕانه‌وه‌ي تر له کتێبي کافي ب 5/ لاپه‌ره‌ي 522 له ته‌فسيري ئايه‌تي 59 سووره‌ي ئه‌حزاب هاتووه که حه‌زره‌تي ئيمام سادق (ر.خ) ئه‌فه‌رموێت : کاتێک ئافره‌ت به ساڵاچوو بێت ئه‌وه درووسه چاشێو و سه‌رپۆشه‌که‌ي لابات .
که‌وابوو نزيک کردنه‌وه‌ي جيلباب (سه‌رپۆش) به ماناي پۆشيني ئه‌وه‌يه ؛ واته کاتێک ئه‌يانه‌وێ له ماڵ بچنه ده‌ر سه‌رپۆشێکي گه‌وره له گه‌ڵ خۆيان هه‌ڵگرن . ئه‌ڵبه‌ت ماناي نزيک کردنه‌وه ، پۆشين نيه . کاتێک به ئافره‌تێک ئه‌ڵێن جله‌که‌ت له خۆ نزيک بکه‌ره‌وه واته وێڵي مه‌که ، کۆي که‌ره‌وه ، و خۆتي پێ داپۆشه .
ئايه‌تي که سه‌باره‌ت به سنووري پۆشين قسه ده‌کات ئايه‌تي 31 سووره‌ي نووره بابه‌تێ که له‌و ئايه‌ته وه‌رده‌گيرێت و ڕاستێکي هه‌تاهه‌تاييه ئه‌مه‌يه که ئافره‌تي مۆسڵمان ده‌بێ به جۆرێ له نێو خه‌ڵکدا هه‌ڵس و که‌وت بکات که نيشانه‌ي پاکي و پاکداوێني له‌و ديار بێت و به‌وه بناسرێت ئه‌و کاته‌يه که دڵ نه‌خۆشان له‌وان ناهۆمێد ئه‌بن و بيري که‌ڵکي خراپ گرتن له‌وان ناييته مێشکياندا .
ئه‌بينين که ئه‌و که‌سانه‌ي که وێڵ و به‌ره‌ڵان به دواي ئه‌و ئافره‌تانه ئه‌که‌ون که سووک و چرووکن کاتێک ڕه‌خنه‌يان لێ ئه‌گرن که بۆچ دواي ئه‌وانه ئه‌که‌ون له وڵامدا ئه‌ڵێن که خۆيان ئه‌ويانه ده‌وێ ئه‌گينا به‌و شێوه نه‌ئه‌هاتنه ده‌ر .ئه‌م فه‌رمانه که له‌م ئايه‌ته‌دا هاتووه هه‌ر وه‌کوو ئه‌و فه‌رمانه‌يه که له 25 ئايه‌ت به‌ر له‌وه سه‌باره‌ت به ئافره‌تاني پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هاتووه :واته له کاتي قسه کردندا له ناسکي ژنانه و تێکه‌ڵ به هه‌وا و هه‌وه‌س که ئه‌بێته هۆي هه‌ڵناني ته‌ماعي دڵ نه‌خۆشان دووري بکه‌ن .ئه‌م ئايه‌ته سه‌باره‌ت به پاکداوێني و قۆرسي له کاتي قسه‌کردندايه و ئايه‌تي پێشوو سه‌باره‌ت به پاکداوێني و قۆرسي له هاتوو چودا بوو . هه‌ڵس و که‌وتي مرۆڤ بڕێ جار زماني دڵه . هێندێ جار جۆري پۆشين ، ڕێ کردن ، قسه کردني ئافره‌ت ماناداره و به زماني بێ زماني ئه‌ڵێ دڵت بده به من ، له ئاره‌زووي مندا به ، بکه‌وه شوێنم ، هێندێ جار به پێچه‌وانه‌يه و به زماني بێ زماني ئه‌ڵێ ده‌ست درێژي له من کۆتايه .
ڕاستي ئه‌وه‌يه که ڕافه‌کاره‌کاني قۆرئان جياوازييک نێوان ئايه‌تي سووره‌ي ئه‌حزاب و ئايه‌تي سووره‌ي نوور نابينن . و ئايه‌تي سووره‌ي نوور فه‌رمانێکي ته‌واو و بۆ هه‌مووکات داده‌نێن چ ده‌ست درێژي له ئارادا بێ يان نا به‌ڵام ئايه‌تي سووره‌ي ئه‌حزاب تايبه‌ت به کاتێک ئه‌زانن که ئافره‌ت بکه‌وێته به‌ر ده‌ست درێژي ئه‌و که‌سانه‌ي که سووک و وێڵن .
منبع :http://www.zanefarda.ir