• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 181
  • یەكشەممه 28/8/1391
  • رۆژژمێر :

شارژکردني ته‌له‌فووني موباييل به‌ گه‌رماي ده‌ست

به‌ يارمه‌تي تيکنۆلۆژي نوێ که‌ ئه‌توانێ گه‌رماي له‌ش بگۆڕێت بۆ کاره‌با ، ئه‌م جاره‌ که‌ شارژکردني ته‌له‌فووني موباييله‌که‌تان ته‌واو بوو ، ئه‌توانن به‌ خستني ناو ده‌ستتان شارژي که‌نه‌وه‌ .

به‌ پێي هه‌واڵنێري مێهر لێکۆڵێنه‌ران به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ تيکنۆلۆژي نانۆ شێوازێکيان به‌ ده‌س هێناوه‌ بۆ گۆڕاني گه‌رماي له‌ش بۆ کاره‌با .

به‌ يارمه‌تي تيکنۆلۆژي نوێ که‌ ئه‌توانێ گه‌رماي له‌ش بگۆڕێت بۆ کاره‌با ، ئه‌م جاره‌ که‌ شارژکردني ته‌له‌فووني موباييله‌که‌تان ته‌واو بوو ، ئه‌توانن به‌ خستني ناو ده‌ستتان شارژي که‌نه‌وه‌ .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لووله‌ي بچووکي که‌ربۆنيان له‌ نێو ڕيشاڵ پلاستيکدا جێگير کردووه‌  و به‌ شکڵي پارچه‌ ده‌ريان هێناوه‌ .

ئه‌م تيکنۆلۆژيه‌ که‌ نێوي Power Felt'ه ، ئه‌توانێ ته‌له‌فووني موباييله‌که‌ت کاتێک له‌ ده‌ستتدايه‌ شارژي بکات .

زاناياني لێکۆڵێنه‌ري تيکنۆلۆژي نانۆ و ماده‌ مۆلکۆليه‌کاني زانکۆي ويک فۆرستي ئه‌مريکا ئه‌م  تيکنۆلۆژيه‌يان بۆ ده‌رکه‌وتووه‌ .

به‌ وته‌ي لێکۆڵێنه‌ران ئه‌م شێوه‌ ئه‌توانێت شه‌پۆلي يه‌که‌م له‌و شێوازانه‌ بێ که‌ کاره‌با داده‌هێنێت که‌ نيسبه‌ت به‌و شێوه‌کاني تر وه‌کوو وزه‌ي خۆره‌تاوي هه‌رزانتره‌ .

کۆکردنه‌وه‌ي : گرووپي هه‌واڵي سيمۆرغ