ژێدهري سرۆشتي هاوسه‌رگيري
هاوسه‌رگيري به ماناي جووتبووني نێر و مێ تايبه‌ت به مرۆڤ نيه ؛ به‌ڵکوو له کۆي بوونه‌وه‌ردا ئه‌م ياسايه حاکم و دانێره که مرۆڤيش ئه‌ندامێک له‌و کۆيه .
«ومن کل شيئ خلقنا زوجين لعلّکم تذکرون» (زاريات،49)
«والله جعل لکم من انفسکم ازواجاً وجعل لکم من ازواجکم بنين وحفده» (نه‌حل،72)
ژێدهري سرۆشتي هاوسه‌رگيري ده‌بێ سه‌ره‌تا له درووس بووني ژن و مێرد و سرشت و راکێشي ئه‌وانه به‌ره‌و لاي يه‌کتري بگهڕين؛ که وايه ده‌بێ به‌ر له هه‌موو شتێک ، لێکۆڵينه‌وه بکه‌ين له درووس بووني ژن و مێرد و جياوازه‌کاني نێوانيان بۆ ئه‌وه‌ي ببێته پێشهکييک بۆ لێکۆڵينه‌وه‌ي ژێدهري سرۆشتي هاوسه‌رگيري .
له درووس بووني ژن و مێرد، له باري گه‌وهه‌ر مايه‌ي سه‌ره‌کي ، جياوازي نيه و هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له يه‌ک گه‌وهه‌ر و مادده پێک هاتوون و خاوه‌ني يهکيهتييکي نهوعين .
«يا ايها الناس اتقوا ربکم الذي خلقکم من نفس واحدة وخلق منها زوجها...» (نيساء،1)
« ئه‌م ئايه‌ته يه‌ک بووني گه‌وهه‌ر و مادده‌ي مرۆڤه‌کان باس ده‌کات که ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زۆري که ده‌بينرێت له يه‌ک بنه‌مان و له يه‌ک ڕيشه ده‌بنه‌وه.» (تهباتهبائي، 1972م: ج4،ص135)
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و يه‌ک بووني گه‌وهه‌ر و مادده‌يه، مرۆڤه‌کان جياوازيشيان هه‌يه؛ که له‌وانه‌يه ئه‌و ئايه‌تانه‌ي که له بواري ژن و مێرد هاتوه و باسي ئه‌و جياوازيانه ده‌کات ؛ که ده‌توانين ئاماژه بکه‌ين به‌م دوو ئايه‌ته‌ي خواره‌وه :
دايکي حه‌زره‌تي مه‌ريه‌م (س.خ) دواي له دايک بووني ئه‌و گۆتي : «... ربّ انّي وضعتها اُنثي والله اعلمُ بما وضعت و ليس الذَّکرکالأُنثي...» (ئاليعمران،36) پێکهاتووي »و ليس الذَّکرکالأُنثي»، گۆته‌ي خواي گه‌وره‌يه . (تهباتهبائي ، 1972م: ج3، 170)
به شێوه‌ي بێ سنوور هه‌م جياوازي له‌شي ژن و مێرد، هه‌م جياوازي گێاني و ده‌رووني ئه‌وان ده‌گرێته‌وه .
«... وقد خلقکم اطواراً» (نوح، 14)
وشه‌ي "اطواراً" بێ سنووره هه‌ر له درووس بووني مرۆڤ تا پير بووني ئه‌و دهگرێتۆ : جياوازي له نێر و مێيي ، ڕه‌نگي پێست ، قيافهي مرۆڤ و جياوازي له به هێزي و بێ هێزي ده‌گرێته‌وه . (تهباتهبائي ، 1972م: ج20،ص32)
ياساي بوون ژن و مێردي خوازهري يه‌کتري و نيازمهندي يه‌کتري به دێ هێناوه .
له ڕاستيدا ژن و مێرد له خۆيان‌دا که‌م و کۆرتييک ده‌بينن که ته‌نيه به هاوسه‌رگيري و له تهنێشتي يه‌ک بوون ده‌توانن ئه‌و که‌م و کۆرتيه لابه‌ن و يه‌کتري ته‌واو که‌ن .
بۆ پتوه کردن و به‌هێز کردني پێوه‌نده نێوانيان ، ئه‌و جياوازيه سه‌رسورهێنه‌ره له‌شي و ده‌روونيه پێک هاتوه . (موته‌هه‌ري، 1369: ص211)