سه‌رۆکي په‌رله‌مان رايگه‌ياند :
سووکايه‌تي به مۆقه‌دده‌سات هێماي نه‌زاني تازه‌باوه
به پێ هه‌واڵنێري تيبيان
سه‌رۆکي کۆڕگه‌ي شۆراي ئيسلامي وێراي مه‌حکووم کردني فيلمي سووکايه‌تيکه‌ر به باره‌گاي پيرۆزي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) گۆتي : سووکايه‌تي به مۆقه‌دده‌ساتي مۆسڵمانان هێماي نه‌زاني مۆدێرنه .
عه‌لي لاريجاني له وته‌ي پيش بڕياري خۆي له گۆڕکه‌ي ئاشکراي ئه‌مرۆي کۆڕگه‌ي شۆراي ئيسلامي ئاماژه‌ي کرد به درووسکرني فيلمي سووکايه‌تيکه‌ر و دژ به ئيسلام که له لايه‌ن زايۆنيزم و ئه‌مريکاوه درووس کراوه و درێژه‌يدا :
ئه‌مريکا باش نيشاني داوه که له ريچه‌پۆل درووس کرن خاوه‌ني هۆنه‌ره و به باشي ئه‌و کاره ئه‌کات ؛ چونکو به درووس کرني ئه‌و فيلمه سووکايه‌تي کردووه به مۆقه‌دده‌ساتي ئيسلام و به تايبه‌ت به بارگاي پيرۆز و به‌رزي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) .
ئه‌و به ئاماژه به هه‌ڵوێستي بێ بايه‌خي سه‌رۆک کۆمار و وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکا گۆتي :
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکا ئه‌و فيلمه به فيلمێکي ئاژاوه‌چي ناو ده‌بات ئه‌مه‌ش له حاڵێکدايه که هۆکاره‌کاني ئه‌و فيلمه بۆ ته‌مێ ناکه‌ن ؟
لاريجاني ڕووني کرده‌وه :
ئه‌و قسانه‌ي وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکا چ سوودێکي بۆ مۆسڵمانان هه‌يه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مريکا ئامانجي خۆي خه‌بات ده‌گه‌ڵ ترۆريزم ده‌زاني بۆ چي کارێکي واده‌کات ؟
سه‌رۆکي کۆڕگه‌ي شۆراي ئيسلامي له درێژه‌دا به‌م وته‌يه که ئه‌و قسانه‌ي وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکا جگه له تيرۆري بير ناۆێکي تري نيه گۆتي:
ئايا تا ئێستا مۆسڵمانه‌کان سووکايه‌تيان کردووه به حه‌زره‌تي عيسا(د.خ) يان حه‌زره‌تي مووسا (د.خ) ياکوو به پێچه‌وانه له هه‌موو جێگاييکدا ناوي پێغه‌مبه‌رانيان به تايبه‌ت پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌کانيانبه چاکه بردووه .؟
ئه ه هه‌روه‌ها دووپاتي کرد:
خاکاوي کردني که‌رکي وڵاتاني خۆرئاوايي هيچکات ناتوانێ چاره‌ي نووراني پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) خه‌وشدار بکات و له روانگه‌ي مۆسڵمانان ئه‌و کاره تيرۆري هيسسه‌تي مۆسڵمانانه و زۆر ناشيرينتره له تيرۆري فيزيکيه .
نۆينه‌ري خه‌ڵکي شاري "قۆم" له کۆڕگه‌ي شۆراي ئيسلامي له درێژه‌دا ڕوو به سه‌رۆک و به‌رپرساني ڕێکخراوي نێو نه‌ته‌وه‌يي گۆتي :
به‌رپرساني ڕێکخراوي نێو نه‌ته‌وه‌يي ده‌بي له جياتي سفارشت به مۆسڵمانان له هيسسه‌تي ئه‌وان به‌رگري و پارێزگاري بکه‌ن ؛ چونکوو خۆراگري مۆسڵمانان سه‌باره‌ت به‌م ئيشه ته‌واو بووه و ئه‌گه‌ر بيرێکي ڕۆشني بۆ نه‌کرێت ئاگري ئه‌و کاره ئه‌وان ده‌سووتێنێ .
ئه‌و له درێژه‌دا گۆتي :
مۆسڵمانان ڕه‌فتاري ئه‌مريکا و خۆرئاوا کۆمه‌ڵه ده‌ست بردنێک ده‌زانن بۆ لابردني مۆقودده‌سات که هێماييک له نه‌زاني تازه‌باوه له به‌ر ئه‌وه بيري ئيسلامي ڕۆژ له دواي ڕۆژ به‌رامبه‌ر به‌وه کوڕڕه‌تر و سوورتر ده‌بێت . بزانن که به‌م کاره هه‌ڵته‌زينه‌وه‌ي بێداري ئيسلامي قووڵتر و به‌ربڵاوتر ده‌بێت .
سه‌رۆکي کۆڕگه‌ي شۆراي ئيسلامي گۆتي :
کۆڕگه‌ي شۆراي ئيسلامي ئه‌و هه‌وڵه مه‌حکووم ده‌کات و داوا له کۆمه‌ڵگه نێوده‌وڵه‌تيه‌کان به تايبه‌ت نێو کۆڕگه‌ي ئاسيايي ده‌کات هه‌ڵوێست و لێبراني کۆتايي بۆ ئه‌و هه‌وڵه بگرن و هۆکاره‌کاني ته‌مێ بکه‌ن .
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ي کرد به بڕياري دووايي ئاژانسي نێه‌نه‌ته‌وه‌يي وزه‌ي ناوه‌کي و گۆتي :
هێندێ له وڵاتاني زۆرمل زێده‌خوازي خۆيانيان له وتووێژي 1+5 ئاشکراتر کردووه .
لاريجاني به‌رده‌وام بوو :
ئه‌گه‌ر ئێران له‌و چوارچێوه‌دا نه‌بوايه و پابه‌ند به برياري NPT نه‌ده‌بوو کارێکي ديکه‌تان ده‌کرد ؟ ئاغه‌ي به‌ريوه‌به‌ري گشتي ئاژانسي نێه‌نه‌ته‌وه‌يي وزه‌ي ناوه‌کي که ده‌بێ وڵاته‌کان هان بده‌ي بۆ په‌يوه‌س بوون به NPT يه ئايا به‌و بيره ده‌ست بادانه ئه‌توانن سه‌رکه‌وتوو بن ؟
دوواي قسه‌کاني لاريجاني ده‌نگي "مه‌رگ بۆ ئه‌مريکا " و " الله اکبر" ي نۆێنه‌ره‌کاني په‌رله‌مان به‌رز بووه‌وه .