هونه‌ري ئاييني يان هونهرمهندي ساحێب ئايين
له کولتووري ئاييني دا ، هونه‌رێ گرينگي هه‌يه که چێکه‌ر ، ناسنامه‌و ڕێخۆشکهري هه‌ڵدان و پهرهگرتني مرۆڤ بێت وله پێوه‌ره ئيسلاميه‌کان تۆزێکيش هه‌ڵه‌ي نه‌کردبێت .
هونه‌رێ بنج وبێخي له ناو ئيسلامي ڕهسهني محه‌مه‌دي(د.خ) داکوتابێت وله هه‌ڵگرتنه‌وه و گوناح و نوێگهري وپڕوپووچي و ڕهنگاوڕهنگي وله يه‌ک وشه دا له بنچينه ئيبليسيه کان به دوور بێت
. ئه‌مه ڕوون و ئاشکرايه ده‌ست پێ بردن به‌م جۆره هونه‌ره بجوز به تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ مهعنهوييهت پێويست بووني ئيش وئاکار له‌گه‌ڵ تيۆريه ئايينيه کان وپابه‌ند بوون به حه‌رام وحه‌ڵاڵ مه‌يسه‌ر نيه هونه‌ري ئاييني هونه‌ري پاک و پيرۆز جاڕچي و بانگده‌ر به‌ڵێن دان وڕاستي و دروستي و په‌ره‌گرتن و يه‌ک ڕه‌نگي وبهرهوپێدهري بيرۆکه ڕهسهنهکاني ئيسلام وديمهن وهێماي له ديمهنهکاني خوايه وئه‌مه ڕوونه که‌سێ شاياني به‌جێ هێنه‌ري ڕۆڵ له‌م دۆڵه‌دا هه‌يه که بههرهيێک له چێشتانه مهعنهوييهکاني بردبێت و پاک و ساحێب ئايين بێت ئه‌مه ڕوونه ئه‌گه‌ر گۆڕه پاني هونه‌ري به‌نرخ وگرينگ رمبازگهي بێ هونه‌ره‌کان بێت که ته‌نيا ڕاکێشاني ناوي هونه‌رن ، به‌ڕاستي نۆکهري ئيبليسێک زۆرتر نين که به فه‌رماني ئيبليس هه‌ر له‌ڕێ ده‌رکردني مرۆڤ له ڕێي ڕاست و دوور کردنه‌وه‌ي ئه‌وان له‌ڕێگه‌ي خۆپارێزي وخواپهرهستيه به جێ ئه‌هێنن . ئه‌مانه نه‌ته‌نيا هونه‌رمه‌ند نين به‌ڵکوو له لووتکه‌ي بێ هونه‌ري دا ئهژين . وئهگهريش ڕۆژێک به پێويستي ئيشهکهيان بيانه‌وێ بچنه ناو بواري ئاکاروئاييندا ته‌نيا ڕۆڵي ساحێب ئايين کايه ده‌که‌ن و له ڕاسته‌قينه و قووڵايهتي وبنچينه ي ئه‌وه ئاگادار نين .
ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگاي ئێمه به هونهرمهندانێکي کارلێزان پێويستي هه‌يه هونهرمهندانێ که بنه‌ڕه‌ت وبناخهي هونه‌ر خۆيان به به‌نده‌يي سادقانه بۆخوا وسهرسپاردن و مل ڕاکێشان له دهستوورهکاني خوا دابڕژێنن له ناخي دڵۆ به تيۆريه ئايينيه کان و بنه‌ما ئاکاريه‌کان ووهفادار بن و پاکي خاوێني له ناخ و ههناوي خۆي ده‌ست پێ بکات و به بيرۆکه يێکي ڕه‌سه‌ن وبێگه‌رد ودڵێکي پاک و باوهڕێکي شێلگير بچنه ناو دۆڵي هونه‌ر . هونهرمهندانێکي ده‌سته‌به‌ر وکارناس که نيگايشان به مێژوو هه‌يه وميرات داري ژيوهري کۆنهي ئيسلامي – ئێراني و قه‌رزداري سهقهلهين به ناوي سه‌رچاوه‌ي چاکه وشه‌ره‌ف وپاکيين ونيگايێک به داهاتوو.... داهاتوويێکي نزيک ..... به سه‌رده‌مي سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتن..... سه‌رده‌مي پاکي و جواني ..... سه‌رده‌مي دادپه‌روه‌ري مه‌هده‌وي.