• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 97
  • دوو شەممه 21/12/1396
  • رۆژژمێر :
ته به رانى و ئه وانى تر به به ڵگه يه ك كه له سه رى يه ك قسه ن، له زه يد كورى ئه رقه م ده گێرنه وه كه پێغه مبه ر له ژێر داره كانى غه ديرى خوم خوتبه ى دادا و فه رمووى: ئه ى خه ڵكينه! نزيكه كه من بۆلاى خوا بانگ هێشتن بكرێم و منيش ئه م بانگهوازه قه بوڵ بكه م، من به رپرسم و له وێ لێم ده پرسنه وه، ئێوه ش به رپرسن و لێتان ده پرسرێته وه، له وێ چ ده ڵێن؟ گوتيان: شايه دى ئه ده ين كه ره ساڵه ته كه ت راگه ياند و بانگه شه ت بۆكردووه، بۆجيهاد چوويى و ئامۆژگاريت كردووه خوا جه زاى چاكه ت بداته وه. پێغه مبه ر فه رمووى: مه گه ر ئێوه شايه دى ناده ن كه «لا اله الا الله و ان محمد عبده و رسوله» و به هه شت و ئاور و مه رگ و ژيانى دواى مردن هه قه و بێگومان رۆژى په سڵان دێ و خوا مردووه كان زيندو ده كاته وه؟ گوتيان: به ڵێ! شايه دى ئه ده يه ن. له م كاته دا پێغه مبه ر فه رمووى: خوايه! ئاگادار به. دوايه گوتى: «خه ڵكينه! خوا مه ولاى منه و منيش مه ولاى ئيماندارانم و من له خۆيان بۆئه وان شياوترم «فمن كنت مولاه فهذا مولاه، (يعنى علياً) اللهم وال من والاه و عاد من عاداه ده يجا من مه ولاى هه ركه س بم، ئه مه (يانى عه لى) مه ولايه تى. خوايه ئه وه ى خۆشتى ده وێ خوشت بوێ، ئه وه ى دوژمنيه تى، دوژمنايه تى له گه ڵ دا بكه».

پاشان فه رمووى: خه ڵكينه! من له پێش ئێوه دا ده رۆم و ئێوه له حه وزى كه وسه ر دێنه لاى من، حه وزێكه كه دريژايى يه كه ى زۆرتر له مه وداى نێوان به سراو سه نعايه. له لاى ئه م حه وزه به راده ى ئه ستێره كانى ئاسمان قاپ و قاچاغى زێوينى لێيه. كاتێ هاتنه لاى من سه باره ت به سقله ين (ثقلين) پرسيارتان لێده كهم كه له پاش من چلۆن له گه ڵيان جوڵانه وه: سقلى گه وره، كتێبى خوايه كه لايه كى له ده ستى خوا دايه و لايه كه ى ديكه ى له به ر ده ستى ئێوه دا، پشت به و ببه ستن، چونكه رێگا ون ناكه ن و ئاڵ و گۆرى تێدا ناكرێ، سقلى ديكه ش، بنه ماڵه كه مه، خواى له تيف و ئاگادار، پێى راگه ياندووم كه ئه م دووانه هه تا كاتێ لاى حه وزى كهوسه ر، دێنه لام، له يه ك جوێ نابنه وه».- ئه مه عه ينى حه ديسه كه يه كه ته به رانى، كورى جه رير، حه كيم ترمزى له زه يد كورى ئه رقه مى ده گێرنه وه، كورى حه جه ر و هێندێتر هه ر به م شێوه يه له ته به رانى ده گێرنه وه و به دروستى ده زانن، بروانه صواعق، ل 25.

حاكميش له موسته دره ك دا له باسى (مناقبى عه لى) دا، له دوو رێگاى دروستى گونجا و له گه ڵ مه رجى موسليم و بوخارى له زه يد كورى ئه رقه م ده گێرێته وه: كاتێ پێغه مبه ر له حه جى ماڵ ئاوايى (حجة الوداع) گه راوه و له غه ديرى خوم گيرساوه، ده ستورى دا هه تا گسك له ژێر داره كان بده ن، پاشان فه رمووى: من بۆلاى خوا بانگ هێشتن كراوم و قه بووڵم كردووه من دوو شتى پر بايه ختان بۆبه جێدێڵم كه يه كيان له وى ديكه گه وره تره: «كتێبى خوا و بنه ماڵه كه م، بزانن له پاش من چۆن له گه ڵ ئه وانه ده جوڵێنه وه، هه تا كاتێ دێنه لام، ئه م دووانه له يه ك جوێ نابنه وه» پاشان فه رمووى: خوا مه ولاى منه و منيش مه ولاى هه موو ئيماندارانم، دوايه ده ستى عه لى گرت و گوتى: «فمن كنت مولاه فهذا وليه» خوايه! هه ركه س ئه وى خۆش ويست خۆشت بوێ و هه ركه س دوژمنايه تى له گه ڵ كرد، دوژمنى به.

حاكم حه ديسه كه ى هه ر به درێژى هێناوه، به ڵام زه هه بى له كورته ى موسته دره ك دا هه مووى نه هێناوه. حاكم جارێكى ديكه ش له بابى باسى زه يد كورى ئه رقه م دا هێناويه تى و به دروستى ده زانى. زه هه بيش – به و سه رسه ختى يه وه - له كتێبى كورته ى موسته دره ك دا به دروستى ده زانێ، تكايه چاو له وانه بكه.

ئيمام ئه حمه دى حه نبه ل له زه يد كورى  ئه رقه م ده گێرێته وه كه: له گه ڵ پێغه مبه ر له ده شتێكا دابه زين كه غه ديرى خوميان پێ ده گوت، ده ستورى نوێژى دا، به و گه رمايه نوێژى كرد، بۆپێغه مبه ر پارچه يه كيان خسته سه ردارێ، هه تا ببێته سێبه ر. پێغه مبه ر خوتبه ى دابه ست و فه رمووى: ئايا نازانن و شايه دى ناده ن كه من بۆهه ر ئيماندارێ له خۆى شياوترم؟ گوتيان: به ڵێ. فه رمووى: ده يجا هه ركه س من مه ولاى ئه وم، عه لى مه ولايه تى، خوايه! ئه وه ى خۆشى ده وێ خۆشت بوێ، وه ئه وه ى دوژمنايه تى له گه ڵ ده كا دوژمنى به».

نه سايى له زه يد كورى ئه رقه م  ده گێرێته وه: كاتێ پێغه مبه ر له حه جى ماڵئاوايى (حجة الوداع) گه راوه و له غه ديرى خۆم گيرسانه وه، ده ستورى دا هه تا ژێرداره كانى ئه وێ بماڵين، پاشان فه رمووى: وا دياره من بۆلاى هه ق بانگ هێشتن كراوم و قه بوڵم كردووه. من له نێو ئێوه دا دوو شتى پر بايه خ به جێدێڵم كه يه كيان له وى ديكه گه وره تره: كتێبى خوا و بنه ماڵه كه م، له دواى من ئاگاتان له جووڵانه وه تان له گه ڵ ئه واندا ببێ، ئه م دووانه هه تا لاى حه وزى كه وسه ر دێنه لام له يه ك جوێ نابنه وه» پاشان فه رمووى: «خوا مه ولاى منه و من مه ولاى هه ر ئيماندارێكم» دوايه ده ستى عه لى گرت و فه رمووى: «هه ركه س من وه لى ئه وم، عه لى وه لى يه تى» خوايه! ئه وه ى خۆشى ده وێ، خۆشت بوێ، ئه وه ى دوژمنيه تى دوژمنى به».

ئه بوتوفه يل ده ڵێ: به زه يدم گوت ئايا ئه مه ت له پێغه مبه ر بيستووه؟ وڵامى داوه: ئه وه ى له بن ئه و دارانه بوون به چاوى خۆيان ئه ويان دى و ئه م قسه يان له و بيست.

موسليم كه كتێبى سه حيح له باسى فه زيله ته كانى عه لى دا له رێگاى جۆراوجۆره‌وه ئه‌م حه‌ديسه‌ى له زه يد كورى ئه رقه م گێراوه ته وه، به ڵام كورتى كردۆته وه و هه مووى نه هێناوه.

ئيمام ئه حمه د له دوو رێگاوه له به راء كورى عازب ده گێرێته وه كه ئێمه له گه ڵ پێغه مبه ر له غه ديرى خۆم گيرساينه وه. بانگه واز كرا «نوێژى جه ماعه ت» له ژێر دوو داردا جێگايه كيان بۆپێغه مبه ر دروست كرد. نوێژى نيوه رۆى خوێند وده ستى عه لى گرت و گوتى:ئايا نازانن كه من له هه ر ئيماندارێ بۆخۆى شياوترم؟ گوتيان: به ڵێ، دوايه ده ستى عه لى گرت و فه رمووى: هه ركه س من مه ولاى ئه و بم، عه لى مه ولايه تى، خوايه، ئه وه ى خۆشى ده وێ خۆشت بوێ، ئه وه ى دوژمنيه تى، دوژمنى به. دواى ئه مه عومه ر چاوى به عه لى كه وت و فه رمووى: لێت پيرۆز بێ ئه ى كورى ئه بوتالب كه بوويته مه ولاى هه ر ژن و پياوێكى ئيماندار.

نه سايى له ئايشێ كچى سه عد ده گێرێته وه كه ده ڵێ: له باوكى خۆم بيست كه پێغه مبه ر له رۆژى «جحفه» له حاڵێكدا دا ده ستى عه لى له ده ست دابوو خوتبه ى خوێند. حه مد و سپاسى خواى گوت، پاشان فه رمووى: خه ڵكينه! من وه لى ئێوه م، گوتيان: به ڵێ راسته، پاشان ده ستى عه لى هه ڵهێنا و فه رمووى: ئه مه وه لى و جێنشينى منه، ده ينى من لا ده با. هه ركه سێ ئه وى خۆش بوێ، خۆشم ده وێ و هه ركه سى دوژمنايه تى له گه ڵ بكا، دوژمنى ئه وم.

له سه عديش ده گێرنه وه كه له گه ڵ پێغه مبه ر بووين، كاتێ گه يشته غه ديرى خوم، راوه ستا، ئه وانه ى له پێش ئه وه وه بوون گه رانه وه و ئه وانه ى له دواوه بوون، گه يشتن. كاتێ خه ڵك كۆبوونه وه، فه رمووى: «خه ڵكينه! كێ وه لى ئێوه يه؟» گوتيان: خوا و پێغه مبه ره كه ى. پاشان ده ستى عه لى گرت و هه لێ ستاند و فه رمووى: هه ركه سێ خوا و ره سوڵ وه لى ئه و بێ، ئه مه وه لى ئه وه، خوايه! هه ركه سێ ئه وى خۆش ده وێ، خۆشت بوێ و هه ركه س دوژمنيه تى، دوژمنى به».

له م باره وه روايه ت زۆره و له ئه ژمار نايه ت، ئه م مه تنانه به روونى باسى ولايه تى ئه و ده كه ن و ده يسه ڵمێنن و ده ڵێن، ئه و له پاش پێغه مبه ر خاوه ن ده سه ڵاتى موسڵمانانه. فه زل كورى عه بباس كورى ئه بوله هه ب ده ڵێ: و كانَ ولىّ العَهدِ بَعد محمد علێ و فى كُلّ المواطِنِ صاحِبه عه لى له پاش محه مه د، وه لى عه هد بوو، له هه ر جێگايه كيش دا هاورێى بوو. هه روه كو محه ممه د مه حمود رافعى له پێشه كى راژه ى (هاشميات)، له ل 8 دا ده ڵێ ئه م له و شيعرانه يه كه له وڵامى وه ليد كورى عه قبه كورى ئه بى موعيت هۆنيويه ته وه.